بۆچی میدیای فەرمی ئێران ئاشکرای ناکات؟
یەکەم: ڕژێمی ئێران چەند میدیایەکی فەرمی و داخراو و کۆنترۆڵکراوی هەیە، کە هیچ کەس ناتوانێت، دەستوەردانی تێدا بکات ئیللا سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە لەگەڵ سوپای پاسداران نەبێت کە دەتوانن بیسوورێن و بابەتی تێدا بڵاو بکەنەوە، لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی میدیاکارێک، هەواڵنێرێک یان کارمەندێکی ئەو میدیایانە ئەژدادیان دەسووتێنن.
دووەم: هێڵەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل و ...هتد، لە ژێر کۆنترۆڵێکی چڕی ڕژێمدایە، کە هەر کات وڵات بەرەو نائارامی و ڕووخان ڕۆیشت، ئەوا سوپای پاسداران دەیبڕێت، تەنیا ناوەندەکانی خۆیان دەکرێنەوە ئەویش بە چاودێرییەکی چڕەوە، ئەگەر هی خەڵکانی سادەش هەبێت، ئەوا ستارلینک بەکاردینن.
سێیەم: کاتێک بەرپرسانی ڕژێم لە ناو خەڵکدا دەردەکەون، ئەوا لە ترسی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوەیە کە خۆیان خزاندووەتە ناو خەڵکەوە، دەڵێن مادام ئێمە هەر دەمرین با هەندێکیش لەگەڵ خۆمان ببەین، ئەگینا، پێش ئەم هێرشانە، خەڵکی ئێران قەد نەیاندەتوانی چاویان بە کەسێکی پلەبەرزی حکوومەت بکەوێت، ئەو کەسانەش کە لەوێنەکاندا دەردەکەون، هەر بنەماڵە و جاش و خۆفرۆش و کەسانی هەژار و کارمەند و ...هتد و لایەنگرێکی کەمی خۆیان، بۆ ئەوەی ورەیان بەز بکەنەوە و زۆریشیان لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا لەوێ بەشدار دەبن.
چوارەم: بۆچی لایەنگران و جاش و خۆفرۆشەکان و میلیشیاکانی سەر بەڕژێم، ناتوانن دەست لە ڕژێمی ئێران بەربدەن؟ سوور دەزانن گەر بێت و ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە بڕووخێ، ئەوا لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە دادگای دەکرێن، یان لە ناو شەقامەکانی و دووای گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستا بۆ هەتاهەتایە بەند دەکرێن یانیش دەکوژرێن، چونکە خاڵی لاوازیان لای حکوومەت هەیە و گەر بێت هەر لادانێک بکەن لە هەردوولاوە لێیان دەقەومێت، بۆیە مردنیان هەڵبژاردووە.
پێنجەم: ئێرانی پاڵەوان فسفس، ٤٧ ساڵی ڕێکە داهات و سەروەت و سامان و گەنجینە و ...هتدی خەڵکی ئێرانی کردە هاژەک-مووشک و پەرەپێدانی چەکی ناوەکی و درۆن و دروستکردنی میلیشیا و بەسیج و سوپای پاسداران و ...هتد، کەچی کاتێک مووشەک-هاژەک و درۆن دەهاوێژن، بەر خەڵکی ئاسایی و ناو شار و گوند و وڵاتانی دراوسێ دەکەوێت، سەدا پێنجی دەگاتە ئیسرائیل، ئەویش خەڵکی ئاسایی پێ دەکوژرێت، بەڵام هەندێک جاریش بەر باڵیۆزەکان و شوێنە حوکمییەکان دەکەوێت....
ئەم نووسینەوەی ئێمە لای خۆتان بهێڵنەوە ڕژێمی ئێران ڕژێمی پێش، 28.12.2025 نییە کە 100.000 لە خەڵکی ئێرانیان کوشت، کە لە ناویاندا زیاتر لە 700 ڕۆڵەی کوردی ڕۆژهەڵات تێدا شەهید بوون.
١- ڕژێمی تاران ڕژێمی جاران نییە، ئاسمانی لەدەستی ئیسرائیل و ئەمریکایە.
٢- هێزی کەشتیوانی و هێزی دەریای لەدەست داوە.
٣- چەک و چۆڵ و هاژەک و چەکی ناوەکی و هەموو ئەمانەی بەرەبەرە لەناوچوون.
٤- خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند هەزار شەهیدیان داوە، بۆیە نێوان خەڵکی ئێران و حکوومەتی تاران جودایەکی هەتاهەتای بەدی دەکرێت.
٥- هەموو پێگە و شوێنە نیزامی و سەرکەییەکانی ڕژێم و سەرکردەکانی بەتەواوەی لەناوچوون.
٦- هەموو چەک و چۆڵ و جبەخانەکانیان وا خەریکە بەرەو کۆتایی دەچێت.
٧: میلیشیاکانی سووریا و یەمەن و عێراق و سعوددیا و ئەفغانستان و پاکستان و لوبنان و ...هتد، بەرەبەرە لە ترسا هەموویان دەستیان بە کڵاوی خۆیانەوە گرتووە، چونکە جاری جاران نییە کە بتوانن پارەی خەڵکی ئێران حەپەلووش بکەن.
٨- چین و ڕووسیا و بەریتانیا و فەڕەنسا و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پشتیان لە ڕژێمی ئێران کردووە.
٩- هەروەها بە بۆردوومانکردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی ئەوا دوژمنایەتییەکی لەبیر نەکراوەی لەپاش خۆی بەجێ هێشتووە.
بۆیە لە کۆتای قسەکەمان ئەوە دەڵێن، ڕژێمی ئێران ڕووخاوە بەس ئاشکرا نەکراوە.....

Comments
Post a Comment