ئیبن سیرین دەڵێ: زەردەواڵە لە خەودا نیشانەی پیاوێکی سووک و ڕسوایە.
ئەگەر زەرگەتەی زۆری لەسەر کۆببوویەوە، واتە لەناو خەڵکی پەست و سووک و ڕسوادا گرفتار دەبێت، بەتایبەت ئەگەر زەرگەتەکان پێوە بدەن یان پێیانەوە بدا.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی زەردەواڵە گەستی، واتە ژنێکی خراپ ئازاری دەدات.
ئەگەر بینی زەردەواڵەی زۆر لە ماڵەکەی کۆببوونەوە، واتە لەگەڵ ژنێکی سیخۆڕ و دوو زماندا دەکەوێتە ناو کار و پیشەیەکەوە.
ئەگەر دیتی زەردەواڵەی کوشت، واتە بەسەر دوژمندا سەردەکەوێت.
ئەگەر دیتی لە ئاسماندا زەردەواڵەی زۆر کۆببوونەوە، واتە سوپایەکی سەربازی لەو ناوچەیە کۆ دەبێتەوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی زەردەواڵە لەخەودا شەش واتای هەیە:
یەکەم: هەرا و پشێوی. دووەم: خەڵکی سووک و ڕەسوا. سێیەم: لەشکر و سوپا. چوارەم، کوللە. پێنجەم: دوژمن. شەشەم،: نیشانەی منداڵەکانە.

Comments
Post a Comment