Skip to main content

ڕژێمی تاران بەهۆی کەمی هێزی مرۆییەوە پەنایان بۆ بەکارهێنانی هێزە میلیشیاکان:

ڕژێمی تاران بەهۆی کەمی هێزی مرۆییەوە پەنایان بۆ بەکارهێنانی هێزە میلیشیاکان:
وردەکاری نوێ دەرکەوتووە کە دەریدەخات هێزی قودسی سوپای پاسداران و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ڕۆڵێکی سەرەکییان لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئێران لە ٨ و ٩ی ژانویەدا هەبووە.
بەپێی ئەم زانیاریانە، فیرقەی فاتمیونی ئەفغانستان، فیرقەی زەینەبیونی پاکستان و هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری عێراق (حەشدی شەعبی) بەشێکی بەرچاوی کوشتنەکانیان ئەنجامداوە.
حەسەن هاشمیان، شارەزای کاروباری عەرەبی، وتی: دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێستای تاران بەهۆی کەمی هێزی مرۆییەوە پەنایان بۆ بەکارهێنانی هێزی بیانی بردووە. بە وتەی ناوبراو، قەبارەی ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ئێران لە توانای هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی ئێران زیاتر بووە.
هاشمیان گوتیشی: "ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژدا لەنێوان 12 بۆ 20 هەزار کەس کوژراون، ئەوە دەردەخات کە ئەو گرووپانە بە تایبەتی بۆ کوشتن نێردراون، ئەوان بکوژی پیشەیی و ئەزموونی پێشوویان لە عێراق و سوریادا هەبووە".
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا بەڕوونی ئەو هێزە بیانیانە لەناو شەقامەکانی ئێراندا دیارن کە خەڵکی سڤیل دەکوژن:

Comments