Skip to main content

تیمی سایبر دراگۆنز ئەو تیمەیە کە تۆڵەی خوێنی کوردی ڕۆژئاوای لە عەرەبی سووریا کردەوە:

تیمی سایبر دراگۆنز ئەو تیمەیە کە تۆڵەی خوێنی کوردی ڕۆژئاوای لە عەرەبی سووریا کردەوە:
ئەم تیمە ساڵانێکە ئیشی سایبری دەکات و چەندین جارە لە تەلەگرام کەناڵیان لەلایەن حکوومەتەکانی وەک عێراق و دوژمنانی کوردەوە داخراوە و بەخۆشییەوە دیسان بەردەوام بوونەتەوە لە شۆرشی ئەلێکترۆنی.

Cyb3r Drag0nz Kurdish

بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان: دەبێ حکوومەت دژایەتی ئەم تیمە خۆرسکانە نەکات، ئەگەر نایشتوانێت یارمەتیان بدات.
بەڵام بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە تەنانەت ئەگەر لەبەر دۆژمنانی کوردیش ناتوانێت بە ئاشکرا کاری سایبری بکات، ئەوا پێویستە ئەرتەشێکی سایبری کوردمان هەبێت، بۆ ڕۆژی لەناکاو بتوانن لە گۆڕەپانی تەکنۆلۆجیادا هێرش بکەنە سەر نەیارانی کورد.
ئەمە یەکێکە لە نووسراوەکانی ئەو تیمە کوردییە:
هێرشەکانی تیمی سایبەر دراگۆنز بەردەوامە و سکاڵاکانی حکومەتی سووریا تەنها ئەتوانن ڕێگە لە بڵاوکراوەکانمان بگرن نەوەک هێرشەکانمان.
لێرەوە بەردەوام دەبین
ئامانجەکان:
گشت خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکانی حکومەتی سووریا (بە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی ناوخۆشەوە).
هێڵەکانی ئینتەرنێتی سەر بە کۆمپانیای سووریا تێلیکۆم.
زیاتر لە ١٢٠٠ ماڵپەری سووری
چەند ماڵپەڕێکی هاککراوی سووری کە تیمی سایبەر دراگۆنز هاکی کردووە:

Comments