Skip to main content

پرسیاری زۆرێک لە گەلی کورد، خۆزگە بمانزانایە ئەم هەموو ڕقە چیە بەرامبەر کورد؟؟

پرسیاری زۆرێک لە گەلی کورد، خۆزگە بمانزانایە ئەم هەموو ڕقە چیە بەرامبەر کورد؟؟
تورکی سەلجووقوی کە مەغۆل ڕاوینان بۆ ئاسیای ناوڕاست و بوونە دراوسێ کورد، ئێستا وڵاتێکیان دامەزراندووە بەناوی تورکیا، کە ئەویش بە هاوکاری کورد دامەزراوە، هەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە بگرە هەتاکوو ئێستا.
ئەم تورکانە، وەحشی و دڕندە و خۆخۆر و داگیرکەر و خۆبەزلزان و بێباوەڕن بە هەموو شتێکی کورد و دۆزی ڕەوای کورد.
نزیک بە پەنجا هەزار چەکداری سەر بە تورکیا یارمەتی دەوڵەتی داعش دەدەن کە هی ئەحمەد شەرعە، ئەمانە تەنیا ئامانجیان ئەوەیە: نەخشەی کوردی لە هیچ شوێنێکی دونیا نەمنێت بەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە سنووری باکووری کوردستانە.
دەیانەوێت، ئەو ناوچانە بسڕنەوە لە کورد و لە دووایدا عەرەبی غەزەی تێدا جێگیر بکەن بە هاوکاری قەتەر و سعوودیا، تورکیاش لە چل میلیۆن کوردی خۆی دەترسێت، ئەگەر بێت و ناوچەیەکی دیکەی کوردی لای دەستیەوە دابمەزرێت.
واتە بەگشتی: بۆ ئەوان خوێنی کورد زۆر گرنگ نییە، سووریا دابەش بووەتە سەر چەند وڵاتێکا:
تورکیا: بۆ دژایەتی کردنی کورد کە ڕۆژئاوای کوردستان نەبێتە شوێن و جێگایەک بۆ کوردایەتی کردن و هاندانی کوردی باکوور بۆ سەربەخۆی، هەروەها بازرگانی قوڵ لەگەڵ عەرەب و هەڵکێشان و داکێشانی داهات و دەست گەیشتن بە وڵاتانی عەرەبی و وزە و کانزاکانی ژێر زەوی لە سووریا و ...هتد.
سعوودیا و قەتەر: بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو وڵاتە لە نەفت و ئایین و خێر و بێر و کورتکردنەوەی دەستی شێعە و عەلەوی لە سووریا و بەتایبەت ئێران.....هتد.
ئیسرائیل: بەشی باشووری سووریای داگیرکردووە، چونکە ناوچەی جەولان-جۆلان بە هی خۆی دەزانێت و نایەوێت ئەو سنوورە ببێتە مەترسی بۆ سەر دەوڵەتەکەی.
ڕووسیا: دەیەوێت وەک هێزێک لەوێ بمێنێتەوە بۆ بازرگانی کردن بە نەفت و خواردەمەنی و دەست گەیشتن بە دەریای ئازاد و پەیوەندی پتەو بە وڵاتانی عەرەبی و چەسپاندنی هەژموونی خۆی دژبە ئەمریکا لە ناوچەکە و.....هتد.
ئەمریکا: بەشی خۆی لە نەفت و گاز و کانزانانی ژێر زەوی دەوێت، بەتایبەت دەوڵەتی تڕەمپ، کە زۆر پێویستی بە وزەیە بۆ ئەمریکا، هەروەها دەوێت هەژموونی ڕووسیا و ئێران لە سووریا لەناو ببات و وزە بەرەو ئەورووپا و ئەمریکا هەناردە بکات.
فەڕەنسا: هەر لە پەیماننامەی سایکیسبیکۆەوە تاکوو ئەمڕۆ، سووریا وڵاتێکە بووە کە بەشی فەڕنسا بووە، عێراق هی بەریتانیا بووە، تورکیا هی ڕووسیا بووە، ئێستا فەڕەنسا بەشی خۆی لە هەموو ژێرخانێکی ئابووری دەوێت لە سووریا.
ئێستا تێگەیشتین بۆچی نایانەوێت، ناوچەیەکی کوردی سەربەخۆ هەبێت؟ نایانەوێت، دوڵەتێکی دوور لە ناوەند لە سووریا دابمەزرێت، کە ئێران و وڵاتانی دیکە دەست لەو سفرەی سووریا بدەن، ئەم دەوڵەتانە هەرکەسێکە و بەشی خۆی دەوێت و کوردیش دەبێت، گوێڕایەڵیان بێت.
ئەدی ئێمەی کورد چمان دوێت؟ ئێمەی کورد نامانەوێت، بەبۆنەی بەرژەوندی و کاریگەری ئەو دەوڵەتانەوە بەتایبەت دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، خاک و وڵات و ئاڵا و سروود و داهاتی سەر زەوی و ڕووی زەوەیمان بکەوێتە دەست دوژمن، بۆیە بەرنگاری لە مافی ڕەوای خۆمان دەکەین تاکوو بە ئامانج دەگەین، چونکە ئێمە خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانەین، نەک عەرەبێکی داعش کە بە فیتی وڵاتانی زلهێز، بۆ دژایەتی کردنی شێعەی عێراق و ئێران دامەزراوە بۆ قڕ کردنی کورد و سڕینەوەی مێژوو و نەخشەی کوردستان و زێدی و بابوباپیرانمان.
وڵاتانی دنیا چیان دەوێت جیاوازە لەوەی کوردی خاوەن ماڵ چی دەوێت؟! ئێمە لە گۆڕەپانی ئازادی و بەرنگاری و بەرخوەدانا دەمێنینەوە تاکوو، هەموو دنیا دێتە سەر هێڵ، بۆ ئەوەی بزانن ئێمەی کورد بۆچی دەبێت ببینە قوربانی و سووتەمەنی بەرژەوەندییە کاتییەکانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە زلهێزەکانی جیهان.
وڵاتانی جیهان دەبوو، کە بریار لە سووریایەکی یەکگرتوو بکەنەوە، لە کەمینەکانی سووریا بە ڕێگایەکی دیمۆکراسی و لە پێش هەموو میدیاکانی جیهان کەسێکی شیاو و بەدڵی هەموو خەڵکی سووریا دابمەزرێنن، نەک تاک لایەنە بۆخۆیان لە پشت پەردەوە بەدڵی خۆیان دان بە کەسێدابنێن، کە دژی هەموو پیکهاتە ئایینی و نەتەوەیکانی خەڵکی سووریا بێت وەک: کورد و دروز و عەلەوی و مەسیحی و ئەرمەن و.....هتد.
بۆیە ئەم دەوڵەتە کاتییە دەبێ هەڵبوەشێتەوە و کەسێکی شیاو لەو شوینە دابنرێت، ئەگەرنا شەڕێکی گەورەی نێوخۆی و نێودەوڵەتی لێ دەکەوێتەوە.

#ڕۆژئاوای_کوردستان #ڕق #سەربەخۆیی #خۆپیشاندان #بەرخودان

Comments