خواردن و دیتن و بەکارهێنانی زەردەچەوە لەخەودا چەند واتایەکی هەیە:
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زەردەچەوە-زەردچێو-زەردەچێو:
ئەگەر دیتی بە خەروار زەردەچەوەی هەبوو، واتە زەرەر و زیانی پێدەگات.
ئەگەر جلەکانی خۆی لە زەردەچەوە هەڵدەژەند، واتە نەخۆش دەکەوێت، بەڵام ئەگەر جلەکانی هی کەسێکی تر بوون، ئەوا لێکدانەوەکە بۆ خاوەنی جلەکە دەگەڕێتەوە.
بینینی زەردەچەوە لەخەودا هیچ خێر و قازانجێکی تێدا نییە.

Comments
Post a Comment