بزانین زفت و قیر لە خەودا چەند واتای هەیە.
ئیبن سیرین دەڵێت: زفت لە خەودا خەم و مەینەتی و ناخۆشییە.
ئەگەر دیتی زفتی دەخوارد، واتە خەم و دوودڵیەکەی بەهۆی خزمەکانییەوەیەتی.
ئەگەر بینی زفتی فرۆشت یان کەسێک پێدا یان لە ماڵ فڕێدایە دەرەوە، واتە لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر دیتی زفتی خستە سەر زام و برین و چاکبوویەوە، واتە لە کەسێکەوە خێر و ئاسوودەیی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی جلەکانی چوو لە قیر و زفتەوە، واتە کارێکی لێ ڕوودەدات کە بەدناوی بۆ دروست دەکات.

Comments
Post a Comment