Skip to main content

ڕۆژی ئێوارەی هەینی (شەمشەمە کوێرەکان) ویستیان چ بکەنە کێڵگەی غازی کۆرمۆر؟

ڕۆژی ئێوارەی هەینی (شەمشەمە کوێرەکان) ویستیان چ بکەنە کێڵگەی غازی کۆرمۆر؟
ئێوارەی دوێنێ 26.12.2025 درۆنێک بە ئاسمان سووڕاوەتەوە، لەلایەن پێشمەرگەکانی ئەو ناوچەوە تەقەی لێکراوە و دواتر ونبووە و نەماوە.
لەماوەی ڕابردوودا 11 جار بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، دوو لە هێرشەکان دەرکەوتووە کە لەلایەن هێزێکەوە لە سنووری خورماتوو ئاراستە کراون ئەویش بە هوکاری میلیشیاکانی سەر بە ڕژێمی تاران.
بە دیاریکراوی کاتژمێر 7ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێک لە درۆن دەچوو لە ئاسمانی ناوچەی کۆرمۆر سووڕاوەتەوە، پێشمەرگە تەقەیەکی زۆریان کرد و دواتر درۆنەکە لە ناوچەکە نەماوە.
لەماوەی ڕابردوودا بەشێک لە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان لە ناوچەی زنانەوە کراون، ئەم ناوچەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای داگیرکەری عێراقە و بۆشایی ئەمنی تێدایە. ئەگەرچی ڕاپۆرتی لیژنەکەی حکوومەتی عێراق لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکە دەرچوو، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ئەو هێرشانە دەستگیر نەکراون و داڵدەدراون.

Comments