تەرمی ئافرەتێک لە لێواری زێی گەورە دۆزراوەتەوە گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت کە بەهاری ئەمساڵ ٢٠٢٥ لە ڕووباری شانەدەر خنکا.
زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر لەو شوێنەی لێی خنکاوە دۆزراوەتەوە، تەرمەکە شێواوە و ناناسرێتەوە، گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت.
بەپێی ئەو جلوبەرگە بێت کە لەبەر تەرمە دۆزراوەکەیە، ئەوا تەرمی مامۆستا ئاڤێستایە، چونکە ئەو ڕۆژەی کەوتە ناو ڕووباری شانەدەر، فانیلەیەکی سوور، پانتۆڵ و کالەیەکی ڕەشی لەبەر بووە.
ڕۆژی ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت دەچنە سەر ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان، براكەی لەسەر بەردێک دەخزێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەکە، ئاڤێستاش بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە کە برایەکەی ڕزگار بکات، دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و مامۆستا ئاڤێستاش لە ڕووبارەکەدا نووقم و بێسەرشوێن دەبێت.



Comments
Post a Comment