لێرە باسی لێکدانەوەی زمان دەکەین، بزانە کە زمان، زمانی بەڕێوەبەر و ڕاوێژکاری کارەکانە لە دڵیدا لە بۆ چاکە و خراپە.
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر زمانی بڕایەوە و کەم و کورتی تێکەوت بەبێ ئەوەی ناکۆکی و دوژمنایەتی لەگەڵ کەس هەبێت، نیشانەی ئەوەیە کە جار جار زمانی دەبێتە بەڵگە لەسەری.
ئەگەر دیتی زمانی لە باری پانی یان لە باری درێژیدا زیادی کرد، لەکاتی پێویست و بەڵگەدا زمانی پاراو دەبێت و بە سەر نەیارەکەیدا زاڵ دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی دوو زمانی هەیە، واتە خودا دەیکاتە خاوەن زانست و دانایی ڕۆژگار.
ئەگەر دیتی بەدەستی خۆی زمانی خۆی بڕی تاکوو قسە نەکات، واتە لە قسەی خراپ پاشگەز دەبێتەوە و بێدەنگی هەڵدەبژێرێت.
ئەگەر بینی هەڵەیەکی ناشرین لە زمانی دەرچوو، واتە قسەیەک دەکات کە خودا پێخۆشە.
ئەگەر دیتی کەسێک زمانی خۆی خستە نێو دەمی ئەوا نیشانەی بژێوی یان بەڵگەیە لە قسەی کەسێکەوە.
ئەگەر دیتی زمانی کەسێک دەمژێت، واتە لەو کەسەوە فێری زانست و زانیاری دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر کەسێک بینی کە زمانی لاڵ بووە نیشانەی خراپی دین و دونیایەتی.
ئەگەر بینی زمانی هەژارێکی بڕی واتە شتێک بەو کەسە دەدات و زمانی ئەو کەسە لەئاستی خۆی دەبەستێت.
ئەگەر ئافرەت لە خەودا دیتی زمانی خۆی دەبڕی، واتە پەردەی کچێنی دەدڕێت.
ئەگەر دیتی زمانی بە مەڵاشۆ گیرابوو، واتە ماف و قەرزێک دەکەوێتە سەری.
دانیال پێغەمبەر دەفەرمێت: ئەگەر دیتی زمانی ئەستوور بوو واتە قسەکەر و زمان پاراوە و بەسەر توڕەیی و ڕک و کینەدا زاڵ دەبێت.
ئەگەر بینی زمانی درێژە، واتە کەسێکی قسەزل و جنێودەرە و خەڵک بەهۆی زمانیەوە دەڕەنجێنێ.
ئەگەر دیتی زمانی تەپوتۆزاوی و پیسە نەخۆش و دەردەدار دەبێت.
ئەگەر دیتی زمانی مووی پێوەبوو، واتە بوختان بە کەسێک دەکات یان شاهیدی بە درۆ لەسەر کەسێک دەدات.
ئەگەر بینی زمانی مووی لێ دەرهاتبوو، واتە بەهۆی زمانی خۆیەوە هەمیشە تووشی ئازار و بەڵا دەبێت.
ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس دەڵێت: ئەگەر کەسێک دیتی زمانی درێژ بووە، واتە کەسێک دەيبوغزێنێت، یان جنێوی پێدەدات.
ئەگەر دیتی زمانی هەڵواسرابوو و کرابوو بەدوو قۆچدا، واتە لە نێوان خەڵکیدا دوو زمانی دەکات.
ئەگەر بینی لە بنەڕەتدا زمانی نەبوو، واتە لە هەموو کار و پیشەکانیدا ژێردەستە و هیچ بەدەستە و دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.
ئەگەر بینی سەری زمانی بڕا بوو بە جۆرێک کە نەیدەتوانی قسان بکات، واتە کار و پیشەکەی زیاتر بە دەستی وەکیلەکەی جێبەجێ دەبێت.
ئیمام جعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی زمان لەخەودا شەش واتای هەیە:
یەکەم: دانایی و حیکمەت. دووەم: سەرۆکایەتی. سێیەم: وەرگێڕان لە زمانی نەتەوەیەک بۆ یەکێکی تر. چوارەم: خواست و پێداویستی. پێنجەم: نیشانە. شەشەم: قسەکردن بە زمانە جیاجیاکان.

Comments
Post a Comment