کاک دانا پێشتر داخڵی بەریتانیا ببوو چەند ساڵێک بوو لەوێ بوو، بەڵام لە بەریتانیا چەند کەسێکی کورد هەر بۆ کەیف و شادی خۆیان بە قاچاغ ڕەوانەی فەڕەنسایان کردەوە ، ئەوەش ئەخڵاقی مرۆی کورد لە دەرەوە.
ئەو گەنجە جوانەی خەڵكی ژاراوە كە نازناوی (سەرۆک دانا)ـیە، پێش ئەوەی ڕوو بكاتە هەندەران چالاكترین گەنجی تیكتۆک بوو، كاتێک لایڤی دەكردەوە هەزاران بینەری هەبوو و بە قسەكانی پێ دەكەنین...
ئێستا لە شێوەی مرۆڤێكی نیاندەرتاڵ لە جەنگەڵی دانكیخی فەڕەنسا بەتەنیا ژیان بەڕێ دەكا تەنانەت جار جارە ڤیدیۆیەكی لەوێەوە بڵاو دەبێتەوە تەنها و تەنها كوردەكان جنێوی پێ دەدەن هەمووشیان دەزانن كە ئەو گەنجە مێشکی وەک كەسێكی ئاسایی نییە!
بۆ كاكە دانای ئازیز: ووڵاتێک كە بەم شێوەیە پێی بگەم گەر كلیلی گەنجینەی قاڕونم پێ بدەن نامەوێت و دەڵێم پیرۆزی خۆتان بێت...
"هــــــەوراز نــــــــورالدین"
سەرچاوە:

No comments:
Post a Comment