مەسعوود نەزەری، چالاکوانی مەزهەبیی کورد بوو:

مەسعوود نەزەری، چالاکوانی مەزهەبیی کورد بوو:
تیرۆر کردنی چالاکوانێکی "ئەهلی سووننەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" لە تورکیا:
مەسعوود نەزەری، چالاکوانی مەزهەبیی کوردی خەڵکی جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری ئیستانبووڵی تورکیا، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.
ناوبراو چەند ساڵ لەمەوبەر بەهۆی گوشاری بەردەوامیی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەناچاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێهێشتبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوندەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥) مامۆستا “مەسعوود نەزەری” لە لایەن کەسانێکی نەناسراو لە ناوچەی ئارناواتکوری ئیستانبووڵ، هێرشی کرایه سەری و بەهۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا، لێکۆڵینەوە بۆ ناسین و دەسبەسەرکردنی بکەرانی ئەم تیرۆره دەستی پێکردووە.
تا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک بەرپرسیارەتی ئەم هێرشەی وەئەستۆنەگرتووە، بەڵام بنەماڵەی “مەسعوود نەزەری” کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری ئەم تیرۆرە دەزانن و ڕایانگەیاند کە ناوبراو بە بەردەوامی لە لایەن ئەوانەوە هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکرابوو.
شایانی باسە کە ئەم چالاکوانە مەزهەبییە بۆ ماوەی دە ساڵە بە هۆی چالاکییەکانی و ڕەخنەگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، زێدی خۆی بەناچار بەجێهێشتبوو و لە وڵاتی تورکیا نیشتەجێ ببوو.

No comments:

Post a Comment