کاژ دانان چییە؟

کاژ دانان چییە؟
کاژی مار ئەو کردارەیە کە مار چینی کۆن و دەرەوەی پێستەکەی دادەنێت بۆ ئەوەی پێستێکی نوێ و تازە جێگەی بگرێتەوە. ئەم پرۆسەیە پێویستە بۆ گەشەکردنی مارەکە و پاککردنەوەی پێست لە مشەخۆر و مێرووەکان و پاراستنی تەندروستی گشتی خشۆکەکە.
مارەکان چینی دەرەوەی پێستیان دەدڕێنن بە ڕاکێشانی جەستەیان بەسەر ڕووی ڕەقەکاندا و دواتر هێواش هێواش کاژەکەی لێدەکەنەوە و توێکڵێکی تەواو و ڕوونی جوان بەدەست دەهێننەوە.
هۆکارەکانی دانانی کاژ؟
گەشەکردن: مارەکان پێویستیان بە شوێنی زیاترە بۆ گەشەکردن و کاژ دانان ڕێگەیان پێدەدات ئەو کارە بکەن.
تەندروستی: پێستی پیر لەوانەیە میکرۆب، مشەخۆر، یان قارچکی تێدابێت. کاژ دانان یارمەتی مار دەدات بۆ ڕزگاربوون لەم ماددە نەخوازراوانە.
گۆڕینی پێستی تێکچوو: ئەم پرۆسەیە ڕێگە بە مار دەدات کاژی پۆشراو و تێکچوو بگۆڕێت.
چۆنێتی کاژ دانان:
هەنگاوی یەکەم (ئامادەکردن): پێش ئەوەی پێستی مارەکە بگۆڕدرێت، پێستی مارەکە مات دەبێت و چاوەکانی مار ناڕوون دەبن. ئەمەش بینینی مارەکە تێکدەدات، بۆیە پێویستی بە ژینگەیەکی ئارام هەیە.
قۆناغی دووەم: (دڕان): مارەکە سەری خۆی دەخشێنێت بە ڕوویەکی ڕەقەوە بۆ ئەوەی چینی دەرەوەی پێستەکەی بدڕێت.
قۆناغی سێیەم: (هاتنە دەرەوە): مارەکە هێواش هێواش لە پێستە کۆنەکەیەوە دەخزێتە دەرەوە. ئەم پرۆسەیە دەتوانێت لە چەند ڕۆژێکەوە تا چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
قۆناغی کۆتایی: کاتێک پرۆسەکە تەواو بوو کاژێکی تەواو و ڕوون لە شێوەی جەستەی مارەکەدا دەمێنێتەوە و مارەکەش بە پێستێکی نوێ و بریقەدار درێژە بە ژیانی خۆی دەدات.
خاڵە گرنگەکان:
زۆر گرنگە، مارەکان گرنگی بەچاوی خۆیان دەدەن، چونکە سەرپۆشی چاو کە چاو دەپارێزێت ئەگەر بە باشی لانەبرێت دەبێتە هۆی کوێربوونیان.
زیان گەیاندن بە جەستەی مار: کرداری کاژدانانی تەواو و سەرکەوتوو بۆ تەندروستی مارەکە زۆر پێویستە، چونکە جێهێشتنی پارچە کاژ لە دوای خۆی لەسەر جەستەی دەبێتە هۆی سنووردارکردنی ڕۆیشتنی خوێن و تەنانەت دەبێتە هۆی مردنی مارەکە.

No comments:

Post a Comment