ئەم لێکۆڵینەوەیە لە هۆزانی هیندۆئەورووپی بە گشتی و ڕەچەڵەکی کورد بەتایبەتی دەکۆڵێتەوە.
توێژینەوە لەم بابەتە کارێکی دژوارە، چونکە لێکۆڵینەوەی ئاکادیمی و بابەتی لەم بوارە تا بڵێی کەم و دەگمەنە.
سەبارەت بە ڕەچەڵەکی کورد مرۆڤ توشی هێدمە دەبێت، چونکە هیچ نەتەوەیەکی تر هێندەی کورد مێژووکەی نەکەوتووتە بەر پیلانی شێواندن و سەپاندنی بۆچوونی پڕ هەڵە و نادروستەوە، هەربۆیە لە بەشێکی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیدا هەوڵدراوە ڕووناكییەکی زانستی بخەینە سەر ئەم هەڵانە.
ئەم توێژینەوە سێ تەوەر لە خۆدەگرێت:
تەوەری یەکەم: لە هۆزانی هیندۆئەورووپی و ئاری دەدوێێت. لەم بەشەدا هەوڵدراوە لە ناولێنانی ئەم هۆزانە و زێدیان و هەروەها کۆچە ئاراستە جیاوازەکان بکۆلێتەوە، وێڕای ئەمانەش ئاماژە بە هۆکارە گرنگەکانی ئەو کۆچانە کراوە.
تەوەری دووەم: باس لە وشەی کورد لە مێژوودا کراوە. لەم بەشەدا ئاماژە بە جیاوازی گوتەی کورد کراوە لە لایەن گەلانی هاوسێی کوردەوە یان ئەو گەلانەی کە پەیوەندی و کێشەیان لەگەڵ کورددا هەبووە.
تەوەری سێیەم: لە ڕەچەڵەکی کورد دەدوێت. لەم بەشەدا هەوڵدراوە هەندێ بیروباوەری هەڵە لەبارەی ڕەچەڵەک یان نەژادی کوردەوە ڕوون بکرێتەوە و ڕەچەڵەکی کورد لە یەک نەژادی ڕزگار بکرێ و بیرۆکەی فرە ڕەچەڵەکی بە گوێرەی خوێندنەوەی ژێدەرەکان ساخ بکرێتەوە.
چاوەڕێی بابەتەکانی داهاتووبن، لەسەر هیندۆئەورووپی و ئاری دەدوێین.
No comments:
Post a Comment