ڕووخسار گۆڕین یان ڕوووەرگێڕان لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە.
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر بینی ڕوخساری گۆڕا، بۆ ڕوخسارێکی تر نیشانەکەی بەو جۆرەیە کە دەیبینیت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر لە خەویدا دیتی ڕوخساری سەرەوژێرە، واتە هەموو خەڵکی ڕووی خۆیانی لێ وەردەگێڕن و ڕووی نادەنێ.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی ڕوووەرگێڕان لە خەودا نیشانەی کەسێکە کە ڕووی لە خودا وەردەگێڕێ و پشتی تێدەکات و درۆیان دەکات یان درۆ دەکات.
No comments:
Post a Comment