دیتنی ڕوخسار-ڕوو یان ڕوومەت لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە:
ئیبن سیرین دەڵێت: بینینی ڕوخسار لە خەودا، نیشانەی ڕوشنای یان ڕووناکی خەڵکییە.
ئەگەر دیتی ڕوخساری پاک و بێ گەردە، واتە لە نێوان خەلکدا ناوبانگ دەردەکات و ڕێز و گەورەیی پەیدا دەکات.
ئەگەر بینی ڕوخساری زەرد یان ڕەشە، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئەگەر کەسێک ڕوخساری خۆی زۆر بەجوانتر و ناسکتر بینی وەک لەوەی کە هەیە، واتە ڕێز و پلەوپایەکەی زیاتر دەبێت.
ئەگەر بینین ڕوخساری ناشرین بوو، واتە ڕێز و پلەوپایەکەی لەناو خەڵک کەمتر دەبێتەوە و بە چاوی سووک سەیری دەکەن.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ڕوخسار لە خەودا، قیت و قۆزی پیاو و کوێخاویەتییە.
ئەگەر کەم و کورتییەکی لە روخساریدا بینی، واتە لە کوێخاویەتی و قیت و قۆزییەکەیدا کەم و کورتییەک دروست دەبێت.
ئەگەر دیتی ڕوخساری سوور و سپی و خاوێن بوو، واتە دەبێتە کەسێکی ناسراو و دیار.
ئەگەر دیتی گۆنای ڕوخساری سپی بوویەوە، نیشانەی باشی و چاکی و دین و ئیمانە.
ئەگەر بینین گۆنای زەرد هەڵگەڕا، نەخۆش دەکەوێت.
ئەگەر دیتی گۆنای ڕەش هەڵگەڕا، لە نێوان خەلکدا، ڕەسوا دەبێت.
ئەگەر دیتی گۆنای ڕەش هەڵگەڕا بوو، بەڵام جلکی سپی پۆشی بوو، واتە کچێکی دەبێت.
ئەگەر دیتی گۆنای ڕەشبوو ڕوخساریشی تەپوتۆزاوی بوو، نیشانەی مردنە.
ئەگەر دیتی ڕوخساری خوێناول بوو، یان زەرداو لە ڕوخساری دەهات یان جەراعەت و کێم و زوخاوی بینی، نیشانەی زەرەر و زیانی ماڵ و سامانە.
ئەگەر بینی ڕووی وەرگەڕاوە بۆ پشتەوە، واتە خەڵک ڕووی لێ وەردەچرخێنن و دەیچەوسێننەوە.
ئەگەر بینی ڕوخساری خواوروخێچ بووە، نیشانەی خراپی دین و ئیمانەکەیەتی.
ئەگەر بینی مووی زۆر بە ڕوخساریەوەیە، واتە قەرزار دەبێت.
جابریی مەغریبی دەڵێت: ئەگەر کەسێک دیتی کاتێک تەماشای ئاو یان ئاوێنە دەکات، روخساری جوانە، یانیش کەسێک پێگوت کە روخسارت جوانە، واتە کارەکەی زۆر باش دەبێت.
بەڵام ئەگەر دیتی ڕوخساری ناشرینە، کارەکەی خراپ دەبێت.
ئەگەر دیتی ڕوخساری سوور و سپییە، واتە لەگەڵ کەسێک دەبێتە دەمەقاڵێیان و کەسی بەرانبەر لێ تووڕە دەبێت.
ئەگەر دیتی ڕوخساری زەردە، نەخۆش دەکەوێت.
ئەگەر لە خەویدا بینی ڕوخساری ڕووناک و ساف و لووسە، واتە لەسەر خواپەرستی بەردەوام دەبێت و کاری خێر ئەنجامدەدات.
ئەگەر دیتی ڕوخساری ڕەشە، واتە خەم و مەینەتی پێدەگات و مەترسیی ئەوەی لێدەکرێت کە بکەوێتە ناو کوفر و بێ بڕواییەوە.
ئەگەر بینین ڕوخساری تێکشکاوە، نیشانەی بەڵایە کە بەسەریدا دێت.
ئەگەر زامێکی لەسەر ڕوخساری خۆی بینی، نیشانەی ئەوەیە کە کار و کردار و کوێخایەتیەکەی کەموکورتی تێدەکەوێت بەهۆی ژنانەوە.
ئەگەر بینی ڕوخساری مووی پێیەوەبوو، واتە قەرزار دەبێت.
ئەگەر بینی ڕوخساری سوور و خاوێن بوو، واتە خوشحاڵ و شادومان دەبێت.
ئیسماعیلی کوڕی عەشعەس دەڵێت: ئەگەر کەسێک بینی دوو ڕووی هەیە، واتە دەبێتە کەسێکی دوو ڕوو و دوو زمان و ئاژاوەگێڕ.
ئەگەر بینی هەردوو ڕووەکەی جوان و خاوێنە، واتە دەبێتە نێوانگیر لە نێوان خەلکدا.
ئەگەر دیتی ڕوویکیان زەردەخەنەیە و ڕووخۆشە و ڕووەکەی تریان گریان و فێرمێسکە، واتە دوو ژن دەهێنێت کە پێکەوە ناگونجێن.
ئیمام جعفەری سادق دەفەرمێت: ڕوخسار لە خەودا نیشانەی باشی حاڵ و گوزەرانی ئەو و خوشحاڵی خەڵکە و ناشرینی ڕوخساریش، نیشانەی خەمومەینەتی و نەخۆشییە و بینینی ڕوخسار لە خەودا هەشت واتای هەیە:
یەکەم: ڕێز و گەورەیی. دووەم: سووکی و ڕسوایی. سیەم: ڕێکوپێکی کارەکان. چوارەم: دین و ئیمان. پێنجەم: خەمومەینەتی لەکاتێک ئەگەر ڕوخساری ڕەشی بینی. شەشەم: قەرزاری. حەوتەم: کاری باشە. هەشتەم: بەردەوامی لەسەر خواپەرستی.
No comments:
Post a Comment