Skip to main content

داهێنانێکی نوێ لە بواری وزەی خۆردا!

داهێنانێکی نوێ لە بواری وزەی خۆردا!
ئاندرێ بروسێل، تەلارسازێکی ئەڵمانی دیزاینی ژەنەراتۆری خۆری شووشەی بازنەی کردووە کە کارایی وزە تا ٣٥% زیاد دەکات. ئامێرەکە عەدەسەیەکی-گلێنەیەکی بازنەیی و پێکهاتەیەکی ئەندازەیی تایبەت بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی تیشکی خۆر باشتر ڕاکێش بکات.
بە پێچەوانەی پانێڵە خۆرییە باوەکان، سیستەمەکە میکانیزمێکی سووڕاوەی هەیە کە بەرگەی کەشوهەوا دەگرێت، دەتوانێت لەسەر ڕووی بان و پشتی پەردەی ماڵان کار بکات. هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە توانای ئەوەی هەیە کە تیشکی بڵاوبوونەوەی ڕۆژ یان تەنانەت تیشکی مانگ بۆ بەرهەمهێنانی وزە بە باشترین شێوە بەکاربهێنێت.

Comments