ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ڕان لەخەودا، نیشانەی بژێوی ژیانی ئەو و کەسوکارەکەیەتی.
ئەگەر بینی ڕانی کەسێکی دەبریەوە یان لێ دەکردەوە، هەمان واتای هەیە بۆ ئەو کەسەی ڕانی دەبڕێتەوە.
ئەگەر بینی ڕانی باریک بوویەوە، واتە خزم و کەسوکارەکەی لاواز دەبن.
ئەگەر بینی ڕانی لەت لەت بوو، واتە خزم و کەسەکانی، لەلایەن کەسێکی گەورە و بە بنەماڵەوە، تووشی مەینەتی و چەرمسەری-نەهامەتی دەبن.
ئەگەر دیتی گۆشتی ڕانەکانی لێبوونەوە و کەوتنە سەر زەوی، واتە سەروەت و سامانی کەسوکارەکەی لەناو دەچێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی ڕانەکانی بە پەت و رێسمان، بەیەکەوە بەسترابوونەوە، واتە لە کەسوکارەکەی جیا نابێتەوە و زیاتر لێیان نزیک دەبێتەوە، بە ژن و ژنخوازی.
ئەگەر دیتی گۆشتی لاڕانی خۆی دەخوارد، واتە بەقەدەر ئەو گۆشتەی خواردوویەتی، لە پارە و سامانی خۆی دەخوات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: دیتنی ڕان لەخەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: ئەندامانی خێزان. دووەم: هاوڕێ و خۆشەوسیتان کە متمانەیان پێی هەیە. سێیەم: تووڕەیی. چوارەم: پارە و سامان.
No comments:
Post a Comment