خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕووبار:

خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕووبار:
ئەم جارە لێکدانەوەی دیتنی ڕووبار دەکەین لە خەودا.
ئیبن سیرین دەڵێت: بینینی ڕووباری گەورە لە خەودا پیاوێکی گەورە و شکۆدارە.
ئەگەر بینی چووە ناو ڕووبارێکی گەورەی ڕوونەوە، واتە دەبێتە هاوڕێی پیاوێکی ئیماندار.
ئەگەر دیتی چووە نێو ڕووبارێکی گەورەوە کە ئاوەکەی لێڵ بوو، ژێرەکەی قوڕ و چڵپاوی گەنیو بوو، واتە دەبێتە هاوڕێی پیاوێکی زۆرداری بێدین و بە ئەندازەی لێلیی ئاوەکە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت بە دەستیەوە.
ئەگەر بینی لە ڕووباردا نوقم بوو، واتە تا مردن لە خەم ڕزگاری دەبێت و هەرچەندە ڕووبارەکە گەورەتر و ڕوونتر بێ، پیاوەکە شکۆدارتر و خاوەن ڕێز و ئیمانداتر دەبێت.
دانیال پێغەمبەر دەفەرمێت: ڕووباری گەورە وزیری پاشایە. ئەگەر دیتی ئاوی ڕووبار زیادی کرد، واتە سەروەت و سامانی وزیر زۆرتر دەبێت. ئەگەر بینی لە ئاوی ڕووباری خواردەوە، واتە لە لایەن وزیرەوە بەخششی دەدرێتێ.
ئەگەر بینی ئاوی ڕووبار لێڵ و گەنیو بوو، واتە نەخۆش دەکەوێت. ئەگەر بینینی ئاوی ڕووبار سارد و خۆش بوو، نیشانەی سۆز و بەزەیی وزیر دەگەینێت.
ئەگەر دیتی ڕووبار بووە بە خوێن و لەبەری دەڕۆیشت، واتە خوێن ڕەشتنێکی گەورە لە نێوان پاشا و فەرمانڕەواکاندا لەو دەڤەرە بەرپا دەبێت. ئەگەر بینی لە ئاوی ئەو ڕووبارە خوێناوەی خواردەوە، واتە بە هۆی تەماع و چاوچنۆکییەوە دەبێتە نابژیوانی پادشا.
ئەگەر دیتی ئاوی ڕووبار سپی و خاوێن بوو، واتە هەموو خەڵک باسی چاکەی وەزیر دەکەن.
ئەگەر دیتی ئاوی ڕووبار بەناخی زەویدا ڕوو چوو، هیچی لێ نەمایەوە، نیشانەی سزایە لەسەر ئەو شوێنە.
ئەگەر بینی لەناو ئاوی ڕووباردا خۆی شوشت، واتە لە شەڕ و خراپە بەدوور دەبێت.
ئەگەر بینی لەژێر ئاودا نوقم بوو و دیسان هاتەوە سەر ئاوەکە، واتە لە نەهێنی وزیر ئاگادار دەبێت.
ئەگەر بینینی چووە نێو ڕووبارەوە و هەموو لەشی قوڕاوی بوو، واتە لەلایەن بازرگانێکەوە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ڕووباری دیجلە یان دەچڵە لە خەودا، جێنشینی بەغدادە و هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن ڕووباری دیجلە یان دەچڵە، پاشای میسرە و ڕووبارەکانی تر، پاشای ئەرمینیایە و ڕووباری نیل، پاشای خوارەزمە و خواردنی ئاوی ئەو ڕووبارانە لە خەودا، ئەگەر ڕوونبوو نیشانەی خێر و قازانجە کە بەو کەسە دەگات، بەئەندازەی ئەو ئاوە کە خواردوویەتیەوە.
ئەگەر بینی لەناو ڕووباری شیردایە، واتە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: بینینی ڕووبار لە خەودا حەوت واتای هەیە:
یەکەم: حەج کردن. دووەم: پێگە و رێز. سێیەم: پاشایەتی. چوارەم: ڕزق و ڕۆزی. پێنجەم: بازرگانی. شەشەم: سەرۆکایەتی. حەوتەم: زانست و سەرکەوتنە.

No comments:

Post a Comment