خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕم-نەیزە:

خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕم-نەیزە:
دیتنی ڕم و نێزە لە خەودا ئەم واتایانەی هەیە:
دروستە لەم سەردەمەدا وەک جاران بە شێوەکەی خۆی بەکارنایەت، بەڵام لە سەری هەندێ لە چەکەکان ئێستاش هەر بوونی هەیە و بۆ هەندێ ئیشی تایبەت بەکاردێت.
ئەگەر کەسێک دیتی لەگەڵ ڕم و نێزەکدا چەکی تری پێنەبوو واتە منداڵێکی دەبێت یانیش برایەکی دەبێت.
ئەگەر دیتی لەگەڵ ڕمدا چەکی تری پێبوو واتە دەسەڵاتی لە ویلایەتەکەندا بڵاو دەبێتەوە.
ئەگەر دیتی ڕمەکەی شکا، واتە منداڵەکەی یان براکەی دەمرێت.
ئەگەر دیتی ڕمەکەیان لێبرد واتە کارەکەی لەدەست دەچێت.
ئەگەر دیتی ڕم و نێزەکی کورتی بەدەستەوە بوو، واتە منداڵێکی دەبێت. ئەگەریش ژنی بوو، ئەوا هەواڵێکی پێدەگات.
ئەگەر بینی لەگەڵ نێزەک، چەکی تەواوەتی پێبوو بە خۆیەوە بەستبوونیەوە، ئەوا گەورەیی و پێگەی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی پاشا ڕمێکی پێدا واتە لەو کەسەوە، شتێکی پێدەگات.
ئەگەر دیتی نێزەکی بەدەستەوە بوو و شکا، بە تایبەت لە کاتی جەنگدا، واتە دوژمن زیانی پێدەگەینێت.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی ڕم بەر جەستەی کەوت و برینداری کرد و لە جێگادا خستی، واتە دوژمنایەتی بەسەر ڕاستیدا زاڵ دەکات.
ئەگەر بینی ڕمەکەی شکا یان لێ ونبوو، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی ڕمێکی پۆلاینی بریقەداری هەیە، ئەوا ئەگەر بابەتی خۆی بوو، واتە گەورەیی و قازانجی دەست دەکەوێت. بەڵام ئەگەر دیتی نەیزەکەکەی ژەنگی هێنابوو یان هەڵێنابوو، نیشانەی قازانجێکی کەم دەگەینێت.
ئیمام جعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ڕم و نەیزە لە خەودا شەش واتای هەیە:
یەکەم بەڵگە. دووەم ویلایەت و دەسەڵات. سێیەم تەمەنی درێژ. چوارەم: زاڵبوون بەسەر دوژمندا. پێنجەم: سەرۆکایەتی. شەشەم: سوود و قازانج بە قەدەر بەها و نرخی نەیزەکەکە یان نەیزەکە.

No comments:

Post a Comment