هەڵبەستێک بۆ منداڵان "پەپوولەی جوان و ڕازاو"

هەڵبەستێک بۆ منداڵان "پەپوولەی جوان و ڕازاو"
پەپوولەی جوان و ڕازاو،
ئێشک سووکی باڵ نەخشاو.
تۆ کەی هاتی بۆلامان،
بەخێر هاتی سەرچاومان.
چاوەڕێت بووین زۆر بەکوڵ،
بیرمان دەکردی بەدڵ.
لێرە زۆرد دار و گوڵ،
بفڕە لەم چڵ و بۆ ئەو چڵ.
هەڵبەستوان: باڵدار

No comments:

Post a Comment