خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دەستنوێژ شوشتن-دەست و دەموچاو شوشتن:

خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دەستنوێژ شوشتن-دەست و دەموچاو شوشتن:
ئەگەر لەخەویدا دیتی، بە ئاوی ڕوون دەستنوێژی گرت، نیشانەی ئەوەیە بە ئاوات و مەبەستەکەی دەگات. ئەگەر ئاوەکە پیس بوو، لێکدانەوەکە بەپێچەوانەوەیە.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی بە ئاوی پاک و ڕەوان، بە تەواوی دەستنوێژی شوشت، واتە ئەو خواستەی کە هەیەتی، دێتە دی و دەگات بە ئامانجەکەی.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی بە ئاوی ڕوون دەستنوێژی گرت، نیشانەی ئەوەیە لە خەمەکان ڕزگاری دەبێت.
ئەگەر مەترسی لەسەر بوو کە ئەو خەوەی بینی، لە ئاسایش و ئارامیدا دەبێت.
ئەگەر قەرزدار بوو، قەرزەکانی دەداتەوە.
ئەگەر بینی دەستنوێژی بە ئاوی پیس دەشوشت و بەتەواوەتی هەمووشی نەشوشت، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئەگەر بینی لە کانییەکەی ڕوون، دەستنوێژی بەتەواوی شوشت، ئەوا ئەگەر خەمبارە، خەمەکەی نامێنێت، ئەگەر ترساوە، دەکەوێتە باری ئاسایشەوە، ئەگەر نەخۆشە، چاک دەبێتەوە، ئەگەر قەرزدارە، قەرزەکەی دەداتەوە، ئەگەر دەستبەسەرە، لە گرتووخانە-زیندان رزگاری دەبێت.
ئەگەر بینی بەبێ دەستنوێژ، نوێژی دەکرد، واتە ئیمانەکەی لاوازە و ئەو سەروەت و سامانەی کە هەیەتی، لەدەستی دەچێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی هەردوو دەستی خۆی دەشوشت، واتە داوای یارمەتی لە هاوڕێ و خزمانی دەکات و حەزی لە پیشەیەکە بۆ پەیداکردنی پێگە و ڕێز و حورمەتی خۆی.
ئەگەر بینی دەستنوێژی گرت و شتێکی لێ روویدا و نوێژەکەی بەتاڵ بوویەوە-شکا، واتە لە کاروکاسبیەکەی خۆی ڕازی نییە. ئەگەر بینی دەستنوێژی نەشوشت، ئەوا ڕووی لە زانایەک دەکات و لەسەر دەستی تەوبە دەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی دەستنوێژی گرتبوو و لەناکاو شتێک ڕوویدا لێی، نیشانەی ئەوەیە لە کار و پیشەکەیدا بێچارە و داماو دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر بینی دەستنوێژی دەگرت و کەسێک سەیری دەستنوێژگرتنەکەی دەکرد، واتە ئەو کەسەی سەیری دەکرد، لەسەر دەستی ئەو، تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای خودا.

Comments