لە کاتی دەسەڵاتی ڕۆمۆلۆسی یەکەم، کە دامەزرێنەری شاری "ڕۆما" بوو، ساڵ تەنیا ١٠ مانگ بوو، ٦ مانگی ٣٠ ڕۆژ بوو، ٤ مانگی ٣١ ڕۆژ بوو، واتە دەیکردە ٣٠٤ ڕۆژ.
بەڵام کە دەسەڵات کەوتە دەست ((نۆماپۆمپیلۆس)) ٧٣٣ی پێش زایین، ویستی بیکاتە هاوشێوەی ڕۆژژمێری (قەمەری-مانگی).
خەڵکی ئەو سەردەمە، ڕۆژانی جووتیان پێ نەگبەت بوو، بۆیە پاشا هات و هەموو مانگەکانی کردە تاک، واتە دەستی لە مانگە ٣١ڕۆژەکان نەدا، تەنیا مانگە ٣٠ ڕۆژەکانی کەم کردەوە و کردیانیە ٢٩ ڕۆژ. لێرە ٦ ڕۆژ زیادی کرد.
کەواتە ٣٥٥ ڕۆژ دروست دەبێت، ٥٧ ڕۆژ بێ ناو دەمانەوە، لەم ٥٧ ڕۆژە ٢٩ ڕۆژی دەداتە January، هەروەها ٢٨ ڕۆژیشی دەداتە February.
تێبینی: لەبەر ئەوەی مانگی ٢ واتە February بە جووت مایەوە، چونکە ئەو مانگە لای ڕۆمەکان، خاوێن بوونەوە بوو لە گوناهەکان و ڕێزلێنان بوو لە مردووەکانیان.
Comments
Post a Comment