شوێنەوارێکی گرنگ لە گەرمیان دۆزرایەوە مێژووی کوردستان قۆناغێکی دیکە دەباتە پێشەوە.
شوێنەواری (شاخی کورە) لە لایەن زانکۆی گلاسکۆ بە هاوبەشی شوێنەواری گەرمیان کاری تێدا کراوە، کنە و پشکنینەکان دەریانخستووە، مێژووی شوێنەوارەکە بۆ هەزارەی پێنجەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە کە هاوسەردەمە لەگەل شوێنەواری بەناوبانگی وەرکا لە باشووری عێراق.
چەندین پاشماوەی شوێنەواری تێیدا دۆزراوەتەوە، لەوانە چەندین قاپی لە گڵ دروستکراو کە سەرەتای پیشەسازی دروست کردنی قاپ و قاچاخە لەسەر زەوی، ئەم قاپانە پاشماوەی خۆراک و گۆشتیان تێدا بەدی کراوە بە پێی پشکنینەکان، ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ تێگەیشتنمان لەسەر ژیان لە کوردستان، کە هاوشانی باشووری عێراق شارستانیەت لە کوردستان بەردەوام بووە.
Comments
Post a Comment