هۆکارەکانی کۆکە لە منداڵدا
جۆرەکانی کۆکەی منداڵان
چارەسەری دەرمانی کۆکەی منداڵان
چارەسەری ماڵەوە بۆ کۆکەی منداڵان
کۆکە یەکێکە لە نیشانە باوەکانی نەخۆشی لە منداڵاندا. هەرچەندە ڕەنگە ناڕەحەت دەرکەوێت، بەڵام بەزۆری نیشانەی دۆخێکی مەترسیدار نییە. لە ڕاستیدا کۆکە میکانیزمێکە کە سیستەمی هەناسەدان و بۆری هەناسە دەپارێزێت.
هۆکارەکانی کۆکە لە منداڵدا:
کۆکە لە منداڵاندا هۆکاری جیاوازی هەیە. لێرەدا چەند هۆکارێکی باوی کۆکە دەخەینەڕوو.
سەرما:
هەڵامەت دەبێتە هۆی کۆکە کە دەنگەکەی وەک بەڵغەم دێت. ئەگەر دەنگی منداڵەکەمان زەق بوو یان کۆکەی بوو بە بەڵغەم, باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشکی منداڵان بکەین. ئەگەر منداڵەکەمان تا لانی کەم بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کۆکەکەی وەستابێت بەبێ ئەوەی دەرمان بخوات، دەتوانێت بچێتە قوتابخانە.
هەستیاری:
هەستیاری وەرزی بەزۆری تووشی منداڵانی خوار تەمەنی ٣ ساڵ نابێت. نیشانەکانی هەستیاری وەرزی بەزۆری بریتین لە خوران، ئاوی لووت، ئاوبوونی چاو، کۆکە، خڕەخڕ، یان هەندێکجار ئازاری قورگ.
ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان:
ئەم ڤایرۆسە بە کورتی بە RSV نیشانەکانی هاوشێوەی سەرمابوون دروست دەکات بەڵام دەتوانێت مەترسیدار بێت لە منداڵ و کۆرپەدا.
ئەگەر تێبینیمان کرد کە منداڵەکەمان هەناسەی توندی هەیە لەگەڵ نیشانەکانی سەرما، پێویستە سەردانی پزیشک بکەین.
هەوکردنی بۆڕییەکانی هەناسە:
هەوکردنی بۆڕی هەناسە بچووکەکان پێی دەوترێت هەوکردنی بۆڕییەکانی هەناسە. زۆرترین جار بەهۆی RSV دروست دەبێت، هەرچەندە ڤایرۆسی تریش هەن کە دەبنە هۆی هەوکردنی بۆڕییەکانی هەناسە.
هەوکردنی بۆڕییەکانی هەناسە بەزۆری لە منداڵانی سەروو ٢ ساڵدا دەبینرێت و دەبێتە هۆی کێشەی هەناسەدان.
هەوکردنی سییەکان:
نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان لە منداڵاندا جیاوازن لە گەورەکان و بە شێوەیەکی نادیار دەردەکەون. هەروەها نیشانەکانی بەپێی تەمەن و هۆکاری هەوکردنی سییەکان دەتوانن جیاواز بن. بەرزی تا گرنگترین نیشانەیە کە لە منداڵاندا دەبینرێت.
تەنگەنەفەسی-ئاسم:
نەخۆشی تەنگەنەفەسی باوترین نەخۆشی درێژخایەنە لە منداڵاندا هێرشی تەنگەنەفەسی بەهۆی چەندین هۆکارەوەیە، لەوانە کەشوهەوای سارد و وەرزشکردن و جموجوڵی زۆر و بەرکەوتن بەر دوکەڵی جگەرە و پیسبوونی هەوا.
ئیلتیهاب-هەوکردنی بۆڕی هەناسە:
دەنگە دەنگ کاتێک ڕوودەدات کە بۆری هەناسەدانی سەرەوە واتە لووت و قوڕگ تووشی هەوکردن دەبێت. بەزۆری لە وەرزی پایز و زستاندا ڕوودەدات و لە کوڕان زیاتر لە کچان ڕوودەدات. دەنگە دەنگ لە هەر تەمەنێکدا ڕوودەدات، بەڵام زیاتر لە منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵدا ڕوودەدات.
کۆکەیەکی گەورە:
کۆکە ڕەشە نەخۆشییەکی زۆر درمییە و بەهۆی بەکتریاکانەوە دروست دەبێت. نیشانە سەرەکییەکەی دووبارەبوونەوەی کۆکەیە.
کۆڤید ١٩:
پێویستە پشکنینی PCR ئەنجام بدرێت بۆ جیاکردنەوەی سەرمابوون و هەوکردنی تری هەناسەدان.
تەنێکی نامۆ لە بۆڕی هەناسەداندا گیر بووە:
هەندێک جار منداڵ لەوانەیە کەرەستەی یاری یان شتگەلێکی تر قووت بدات. لەم حاڵەتەدا خنکاندن بۆ منداڵەکە ڕوودەدات. یان ڕەنگە نیشانەکانی سووکتر بن و پاشماوەی کەرەستەی نامۆ لە سییەکان یان بۆری هەوادا بمێنێتەوە و تەنها کۆکەی وشکی زۆر بێت.
جۆرەکانی کۆکەی منداڵان:
هەندێک جۆری کۆکەی وا هەیە کە بە دڵنیاییەوە پێویستیان بە چاودێری پزیشک هەیە. بە زانینی جۆرەکانی کۆکە، دەتوانین بڕیار بدەین کەی منداڵەکەمان پێویستی بە سەردانی پزیشک هەیە و کەی دەتوانرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت.
کۆکەی گەورە:
ئەم جۆرە کۆکە زیاتر لە بۆڕی هەناسەدا دەبینرێت. ئەو کۆکەیەی کە بەهۆی کۆکەی گەورەوە دروست دەبێت لەناکاو دەست پێدەکات و بەزۆری لە نیوەی شەودا دەست پێدەکات، هەروەها لە منداڵانی خوار تەمەنی ٣ ساڵدا، لەوانەیە هەناسە تەنگی لەگەڵدا بێت بەهۆی تەسکبوونەوەی بۆڕی هەناسەدان.
کۆکەی بەرز یان هاوارکردن:
کۆکە یان کۆکە ڕشە نەخۆشییەکی بەکتریایە. لەم نەخۆشییەدا منداڵەکە بە بەردەوامی و بەبێ پچڕان دەکۆکێت و لە کۆتایی کۆکەشدا هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەمژێت، ئەمەش دەنگێک وەک هاوار دروست دەکات.
کۆکە لەگەڵ خرەخڕ یان خڕمەخڕمی سینگی منداڵ:
ئەگەر منداڵەکەمان لە کاتی هەناسەداندا دەنگێکی وەک خڕەخڕی هەبێت، ئەوە بەهۆی تێوەگلانی بۆرییە هەناسە کۆتاییەکانە. ئەم حاڵەتە لە تەنگەنەفەسی، هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە یان تەنێکی نامۆ کە لە کۆئەندامی هەناسەدان گیر بووە دەبینرێت.
کۆکەی شەوانە:
زۆربەی کاتەکان شەوانە کۆکە خراپتر دەبێت. لە حاڵەتی سەرمابووندا، ئەمە بەهۆی هاتنی دەردراوەکانی لووت بۆ ناو قوڕگ لەکاتی پاڵکەوتندا ڕوودەدات. تا ئەو کاتەی ئەم کۆکە شەوانە ڕێگری لە خەوتنی منداڵەکەمان نەکات، هیچ کێشەیەکی نییە.
هەروەها لە نەخۆشی تەنگەنەفەسیدا کۆکە زیاد دەکات بەهۆی خورانی زیاتری بۆری هەناسەدان لە شەودا.
کۆکەی ڕۆژانە:
کەش و هەوای سارد یان چالاکیی جەستەیی لە ڕۆژدا دەبێتە هۆی خراپترکردنی کۆکە. پێویستە گرنگی بەو شتانە بدەین کە دەبنە هۆی کۆکەکردنی منداڵەکەمان، وەک دووکەڵی جگەرە، سپرای هەوا پاککەرەوە، یان ئاژەڵە ماڵیەکان لە ماڵەوە.
کۆکە لەگەڵ تا:
کۆکە لەگەڵ تایەکی سووک دەتوانێت بەهۆی هەڵامەتەوە بێت. بەڵام ئەگەر منداڵەکەمان تای لە سەرووی ٣٩ پلەی سەدیەوە هەبوو، لەوانەیە هۆکاری تریش هەبن، وەک هەوکردنی سییەکان. لەم حاڵەتەدا دەبێت سەردانی پزیشک بکەین.
کۆکە لەگەڵ ڕشانەوە:
بەشێوەیەکی گشتی کۆکە لە منداڵدا دەبێتە هۆی ڕشانەوە لە لایەکی ترەوە لە هێرشی تەنگەنەفەسی یان سەرمابووندا ئەگەر بڕێکی زۆر بەڵغەم بچێتە ناو گەدەی منداڵەوە ئەوا دەست دەکات بە ڕشانەوە. بەگشتی تاکوو ڕشانەوەی منداڵەکە بەردەوام نەبێت کێشە نییە.
کۆکەیەکی بەردەوام:
ئەو کۆکەیەی کە بەهۆی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانەوە دروست دەبێت، لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت. تەنگەنەفەسی و هەستیاری و هەوکردنی درێژخایەنی جیۆب-Sinus لە هۆکارەکانی تری درێژکردنەوەی کۆکەدا دەتوانرێت باس بکرێت. ئەگەر منداڵەکەمان زیاتر لە ٣ هەفتە کۆکەی هەبوو باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەین.
کەی پێویستە بچینە لای پزیشک بۆ چارەسەری کۆکەی منداڵ؟
ئەگەر منداڵەکەت لەگەڵ کۆکەدا هەریەکێک لەمانەی خوارەوەی هەبوو، باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت:
سەختی هەناسەدان یان هەناسە تەنگی.
خێراتر لە ئاسایی هەناسە بدات.
لێو، دەموچاو یان زمانی ڕەش یان شین بێتەوە.
تایەکی زۆریان هەبێت، بەتایبەتی ئەگەر هیچ نیشانەیەکی وەک ئاوی لووت لەگەڵ کۆکەدا نەبێت.
تەمەنت لە ٣ مانگ کەمتر بێت و تایەکی هەبێت (تەنانەت تایەکی کەمیش هەبێت).
دوای کۆکە، وەک هاوارێک لەگەڵ هەناسەدان دەنگ دەداتەوە.
کۆکەی خوێناوی.
بە دەنگی بەرز هەناسە بدات.
لاواز و تووڕە ببێت.
نیشانەکانی وەک سەرگێژخواردن، بێهێزی، وشکبوونەوەی دەم، گریان بەبێ فرمێسک، پیساییکردنی کەمترە لە ئاسایی، هەموو ئەمانە نیشانەی وشکبوونەوەی لەشی منداڵە.
زیاتر لە ٢ هەفتە کۆکە بکات.
ئەگەر منداڵەکە لە کاتی خواردن یان قووتدانی شتە نامۆکان هەستی بە خنکاندن کرد، پاشان تووشی کۆکە بوو، تەنانەت ئەگەر چەند هەفتەیەکیش بووبێت.
چارەسەری دەرمانی کۆکەی منداڵان:
بەگشتی چارەسەری دەرمان لە منداڵاندا تەنانەت بۆ ئەو دەرمانانەش کە پێویستیان بە ڕەچەتەی پزیشک و دکتۆر هەیە، بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشک پێشنیار ناکرێت. دەرمانی سەرکوتکەری کۆکە دەتوانێت زیانبەخش بێت بۆ منداڵان، بەتایبەتی تەمەنی خوار تەمەنی ٦ ساڵ. هەروەها بۆ بەکارهێنانی دەرمان لە منداڵدا، پێویستە ژەمی دەرمانەکە لەلایەن پزیشکەوە دیاری بکرێت.
چارەسەری ماڵەوە بۆ کۆکەی منداڵان.
چارەسەری کۆکە لە منداڵاندا بەندە بە هۆکارەکەیەوە. ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەتوانین لە ماڵەوە بیکەین بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەکەمان بدەین لە چاکبوونەوەدا بریتین لەمانەی خوارەوە:
پێدانی شلەی گەرم بە منداڵ: وەک ئاوی گەرم لەگەڵ ئاوی لیمۆ، ئاوی گۆشت-چەلاو.
بەکارهێنانی شێدارکەرەوە: هەوای وشک دەتوانێت کۆکەی منداڵەکەمان توندتر بکات. باشتر وایە شێدارکەرەوەی سارد لە تەنیشت ئەو شوێنە دابنێین کە منداڵەکەمان دەخەوێت.
هەناسەدان بە هەڵمی ئاوی گەرم: با منداڵەکەمان هەناسە بدات بە هەڵمی ئاوی گەرمی حەمامەکە یان هەڵمی مەنجەڵێک یان جیهازی دروستکردنی هەڵمی گەرم. ئەمەش یارمەتی نەرمکردنی بەڵغەم دەدات و خەوتن ئاسانتر دەکات.
خواردنی خۆراکی سارد: وەک ئایسکرێم-بەستەنی-مۆتە، وا دەکات قوڕگی منداڵەکەمان کە ڕەنگە بەهۆی کۆکە زیانی پێ بگات، باشتر بێت.
بەکارهێنانی گیراوەی خوێ: وەک سپرای لووت، چڵمی لووت نەرم دەکات و منداڵ ناچار دەکات زیاتر لوتی بەتاڵ بکاتەوە. ئەگەر منداڵەکەمان بچووک بوو، دەتوانین مژینی یان مژە بەکاربهێنین بۆ ئەوەی گیراوەکە نەچێتە ناو کۆئەندامی هەناسەدانەوە.
پێدانی کەوچکێک هەنگوین بە منداڵ: ئەگەر منداڵەکەمان تەمەنی لە سەرووی یەک ساڵەوە بوو.
منداڵەکەمان هان بدەین بخەوێت و پشوویەکی تەواو بدات.
Comments
Post a Comment