خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دووگ-دوونگ-چەوری:

خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دووگ-دوونگ-چەوری:
ئیبن سیرین دەڵێ: دوونگ لەخەودا، ماڵ و سامانە. ئەگەر پیاو دووگی هەڵگرت، نیشانەی پارە یان ژنەکەیەتی. ئەگەر بینی دووگی بەخاوی و کاڵی دەخوارد، واتە پارە و سامانەکەی بە گومان و دوودڵیەوە دەخوات.
ئەگەر بینی دوونگی بە برژاوی دەخوارد، واتە لە پارە و سامانی دوژمنەکەی دەخوات.
ئەگەر لەخەویدا دیتی چەوری بەسەر لەشیدا وشک ببوویەوە، یان لەگەڵ لەشیدا بوو بەیەک، واتە کەسێکی خۆشەویستی، کە کۆکەرەوەی حاڵ و بارودۆخ و کارەکانی بووە، لێی ون دەبێت، یانیش لە دونیا دەردەچێت و دەمرێت.
ئەگەر بینی چەوری زۆر لەسەری لەشی وشک بوونەوە، واتە لە خۆشەویستەکانی جیا دەبێتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: دوونگ، خۆشەویستان و ئەندامانی خێزانە. ئەگەر بینی دووگەکانی درشت و قەوی بوون، واتە خزمان و ئەندامانی خێزانەکەی، بارودۆخیان خراپ و لاواز دەبن.
ئەگەر بینی وەکوو مەڕ دووگی پێوەیە، واتە منداڵێکی دەبێت کە خاوەنی ڕێز و دەسەڵاتە و ڕزق و ڕزۆی بەسەردا دەڕژێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دووگ لەخەودا، یەک کیسە درهەمە.

Comments