خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دووکەڵ:
ئیبن سیرین دەڵێ: دووکەڵ لەخەودا، سوڵتان و فەرمانڕەوای زۆردارە.
ئەگەر بینی لای ڕۆژهەڵاتەوە یان بەلای ڕۆژئاوادا دووکەڵی گەورەی دیت، واتە خەڵکی ئەو ناوچانە بە دەستی فەرمانڕەواوە، زوڵم و ستەمیان لێدەکرێت و گرفتاری بەڵای فەرمانڕەواکەیان دەبن.
ئەگەر بینی دووکەڵ بەرز نەبەدبوویەوە و ئاگریش پەلی دەهاویشت و بڵێسەی دەدا، ئاژاوە و دووبەرەکی لەو ناوچەیەدا پەیدا دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لە شارێک یان لە هەرێمێکدا دووکەڵ بەرز دەبوویەوە، بەبێ ئەوەی ئاگر کرابێتەوە، واتە خەڵکی ئەو ناوچەیە هەڕەشەی خودایان لەسەرە و پێویستە تەوبە بکەن.
ئەگەر دیتی لە ماڵەکەی یان لە دووکانەکەی دووکەڵ دەهاتە دەرەوە، واتە پاشایەکی زۆردار، خۆی و ماڵ و سامانەکەی داگیر دەکات.

Comments