پێویستە لە تەمەنی چەند مانگیەوە پرتەقاڵ بدەین بە کۆرپە؟

پێویستە لە تەمەنی چەند مانگیەوە پرتەقاڵ بدەین بە کۆرپە؟
کەی کۆرپە دەتوانێت پرتەقاڵ بخوات؟ پێدانی پرتەقاڵ بە منداڵی خوار تەمەنی یەک ساڵ بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هەروەها دروستکردنی ئاوی پرتەقاڵ بۆ منداڵی تەمەن خوار١٢ مانگ قەدەغەیە، چونکە ڕەنگە گەدە هەستیارەکەی نەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ڕێژەی ترشی میوەکەدا بکات.
پرتەقاڵ بە پلەی یەکەم ترشی لیمۆی تێدایە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە لە کۆرپەی زۆر بچووکدا. بۆیە باشتر وایە پرتەقاڵ بدەیت بە منداڵەکەت کاتێک لە تەمەنی یەک ساڵ نزیکتر دەبێتەوە.
تێبینی: بەهیچ شێوەیەک ئاومیوە-شەربەتی دووکانەکان بۆ منداڵەکانتان مەکڕن، تەنیا فێریان بکەن شتی سرووشتی بخۆن، یان خۆتان بۆیان دروست بکەن.

Comments