خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دۆزینەوە-دیتنەوە:

خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دۆزینەوە-دیتنەوە:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێ لەخەویدا دیتی دوو شتی هاوشێوەی یەکی دۆزیەوە، نیشانەی حەج و عەمرەیە. ئەگەر دە دانە شتی دۆزیەوە، نیشانەی پارە و سامانە.
ئەگەر سی دانەی دیتەوە، نیشانەی سەرکەوتنە. ئەگەر هەزار دانەی دیتەوە و هەرچەند زیاتر بدۆزێتەوە باشترە.
ئەگەر بینی لە کێوێکدا، بەردی زێڕی دۆزیەوە، نیشانەی ویلایەت و دەسەڵاتە. ئەگەر بینی بەردی زیوی دۆزیەوە، نیشانەی ژنێکی گەلێک جوانە.

Comments