(زەنگێک هەواڵی پێیە)
لە دوورەوە گوێم لێیە،
زەنگێک هەوڵی پێیە.
موژدەیەک بۆ سەرکەوتن.
تا لە پۆلدا وەک هەنگ بین،
گوێڕایەڵ و پێشەنگ بین.
مامۆستا وەک زانایەک،
خۆی ئەکاتە چرایەک.
ڕاڤەکردن و پرسیار،
پۆلمان دەکاتە گۆڵزار.
دەبێ هەموو بەشداربین،
بێ ئەوەی لێ بێزار بین.
هیچ نامێنێ تێنەگەین،
تاشەن و کەو دەکەین.
بۆیە هەردەم دڵخۆشین
لەو کانییە دەنۆشین.
هەڵبەستی منداڵان: (د.مستەفا زەنگەنە).
تێبینی: ئەم هەڵبەستە منداڵانە، لە کتێبی منداڵانی پۆلی جواری سەرەتایی وەرگیراوە.
Comments
Post a Comment