(کوردم کوردم کورد زمانم)
کوردم کوردم کورد زمانم،
خۆشم دەوێت کوردستانم.
کوردی زمانی باپیرانم،
مایەی سەربەرزی ژیانم.
کوردستانم یەکپارچەیە،
گیانم فیدای ئەم خاکەیە.
زمانی کوردی شیرینە،
فەرهەنگی وشەی ببینە.
وشەی پڕ واتا و جوانە،
ڕێزمانی ڕێک و ڕەوانە.
بۆکوێ بچم پێناسەمە،
لێ لانادەم، تا من هەمە.
زازا، کەلهۆڕ، بادینانی،
لەگەڵ هەورامی و سۆرانی.
گشتمان براین یەک زمانین،
خاوەن خاکی کوردستانین.
تێبینی: ئەم هەڵبەستە لە کتێبی پۆلی چواری سەرەتای منداڵان وەرگیراوە.
هەڵبەستوان ناوی (ڕزگار خدر مستەفا)یە، لە ساڵی ١٩٦٤ی.ز لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی منداڵانە.
#پۆلی_چواری_سەرەتای_منداڵان #ڕزگار_خدر_مستەفا #شاری_سلێمانی #کوردم_کوردم_کورد_زمانم #هەڵبەستوان #هەڵبەست
Comments
Post a Comment