خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دڵ:

 خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دڵ:

بزانە کە دڵ پاشای جەستەیە. جەستە ملکەچی فەرمانەکانیەتی و دڵ خەزێنەی بیر و هۆش و ویژدانە بە نهێنی و بە ئاشکرا.
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی دڵ لەخەودا، پارە و سامانێکە کە پێ دەگات، یان دەبێتە موڵکی ئەو.
ئەگەر بینی دڵی لە دەرەوەی جەستەیدایە، نیشانەی باشی و تەندروستی جەستەیەتی.
ئەگەر دڵی توند بوو، نیشانەی ئەوەیە کارەکانی توند و دژوار دەبن.
ئەگەر دیتی دڵی خۆشە، واتە کارەکان بە ڕوویدا دەکرێنەوە.
ئەگەر دڵی تەنگ ببوو، واتە دەبێ لە گوناهەکانی پاشگەز ببێتەوە و تەوبە بکات.
ئەگەر دیتی دڵی لەسەر دەستی ڕاستیەتی، واتە بە سەختی نەخۆش دەکەوێت.
ئەگەر بینی بە هەردوو دەستەکانی دەڵی هەڵگرتووە، واتە بەسەر ئیشدا دەکەوێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی دڵی ئازاری هەبوو، سەروەت و سامانی زیاد دەکات.
ئەگەر بینی خوێن لە دڵی دەهات، واتە لە کارە خراپەکان پاشگەز دەبێتەوە و تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆلای خوای پەروەردگار.
ئەگەر بینی زەرداو لە دڵی دەهات، نەخۆش دەکەوێت.
ئەگەر ماندووێتی گەیشت بە دڵی، واتە بێ خەم دەبێت.
ئەگەر گەوهەر و مرواری لە دڵی دەهاتە دەرەوە و گەوهەرەکەشی لە دەمەوە هەڵێهێنایەوە، واتە کافر و بێ بڕوا دەبێت.
ئەگەر بینی گەوهەرەکەی لە زەوی هەڵگرتەوە و خواردی، دیسان موسڵمان دەبێتەوە.
ئەگەر دیتی گەوهەری لە دڵدا دەردەهێنا، واتە واز لە نوێژ دەهێنێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی دڵی پارەچە پارچە بوو، واتە دڵی بە ئارەزووە نەشیاو و پیشە خراپەکانەوە سەرقاڵ دەکات.
ئەگەر بینی دڵی ڕووناک و بریقەدارە، نیشانەی باشی ئیمانەکەیەتی.
ئەگەر بینی دڵی تاریک و ڕەشە، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دڵ لەخەودا، دە واتای هەیە.
یەکەم: پارە و سامان. دووەم: سەرۆکایەتی. سێیەم: منداڵ. چوارەم: ئازایەتی و بەجەرگی. پێنجەم: جوامێری. شەشەم: ڕق و تووڕەیی. حەوتەم: دین و ئیمان. هەشتەم: بژێوی. نۆیەم: ئارەزوو. دەیەم: شاردنەوەی بارودۆخی ژیانی.

Comments