زریانێکی گەورەی “کارەساتبار” گەیشتە فلۆریدای ئەمریکا:

زریانێکی گەورەی “کارەساتبار” گەیشتە فلۆریدای ئەمریکا:

 


بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زریانی #میلتۆن لە کەناراوەکانی کەنداوی مەکسیک لە ڕۆژی چوارشەممە 9ی ئۆکتۆبەر، دانیشتوانی #فلۆریدا خۆیان ئامادەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم زریانە و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس فەرمانی چۆڵکردنیان وەرگرت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم زریانە کە پلەیەکەی بۆ پلەی ٤ دابەزیوە، نیمچە دورگەی یوکاتانی مەکسیکی بەزاندووە و پێشبینی دەکرا ڕۆژی چوارشەممە بگاتە وشکانی.

ناوەندی نیشتمانی زریانەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە 7ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند کە زریانی میڵتۆن توانای ئەوەی هەیە ببێتە یەکێک لە وێرانکەرترین زریانەکان کە تۆمارکراوە لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی فلۆریدا.

ناوەندی نیشتمانی زریانەکانی ئەمریکا میڵتۆنی بە زریانێکی گەورەی “کارەساتبار” و “مەترسیدار” پێناسە کردووە و بای بەردەوامی دەگاتە ٢٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

تعليقات