خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دڕندەکان-تەنیا چوارپێ دڕندەکان:

 خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دڕندەکان-تەنیا چوارپێ دڕندەکان:

ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر بینی گیانەوەری دڕندەی هەبوو و هەموویان بوون بە کەر، یان یەکێکیان بوو بە کەر و یەکێ مانگا و یەکێ وشتر و یەکێ تر بوو بە مەڕ، واتە ڕزق و رۆزی زۆری دەست دەکەوێت، بەڵام زیان بە دینەکەی دەگات.
ئەگەر گیاندارە چوارپێکانی بوون بە دڕندە، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی گیانەوەرە دڕندەکان لەخەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: دوژمنان. دووەم: پاشا زاڵم و زۆردارەکان. سێیەم: ژنی خاوەن دەسەڵات. چوارەم: دراوسێی خراپ.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی گۆشتی ئاژەڵی دڕندەی دەخوارد، واتە دەنگی ناکۆکی و چەلەخانێ دەبیستێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی وەکوو دڕندەی لێهات، واتە مێشکی لەدەست دەدات.
ئەگەر دڕندەکان قسەیان لەگەڵ دەکرد، دەبێتە پاشا.
ئەگەر بینی بەسەر دڕندەکاندا زاڵ بوو و دەیکوشتن، واتە بەسەر دوژمندا سەر دەکەوێت.
ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمەی دیت، واتە دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

تعليقات