خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دڕک-چقڵ:

خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دڕک-چقڵ:

 بینینی دڕک لە خەودا، نیشانەی قەرزە، ئەگەر بینی دڕکێک چەقی بە لەشیا، یان کەسێک دڕکی کرد بە لەشیا، واتە قەرز لە کەسێک وەردەگرێت و بەقەدەر ئێش و ئازاری ئەو دڕکە، قسەی ناخۆش لەو کەسەوە دەبیستێت.

ئەگەر بینی ئەو قەرزی بە کەسێکدا، واتە قەرز بە کەسێک دەدات و قسەی ناخۆشی پێدەڵێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی دڕکی زۆر بە لەشیەوە بوو کە لەشی بەهۆی ئەو دڕکانەوە دەرنەدەکەوت، واتە قەرزی زۆری لەسەرە، بەڵام دواتر هەمووی دەداتەوە و هیچ ئازارێکی پێناگات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دڕک لەخەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: قەرز. دووەم: دوژمنایەتی. سێیەم: سەختی و دژواری کارەکان.


#دڕک #چقڵ #دانیال_پێغەمبەر #کەرکەس #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە

تعليقات