خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ داڵ:

 خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ داڵ:

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: بینینی داڵ لەخەودا، نیشانەی پاشایەکی بەهێز و بەشکۆ و زۆردارە، بەجۆرێک کە هەموو کەس لێی دەترسن.

ئەگەر دیتی داڵی گرت یان کەسێک پێدا و ئیتر بووە دەستەمۆ و ملکەچی خۆی، واتە لای پاشا دەبێتە کەسێکی تایبەت و باوەڕپێکراو.

ئەگەر دیتی داڵەکە ئەوی هەڵگرت و بەرەو بۆشایی ئاسمانی برد، واتە بە فەرمانی پاشا گەشتێک دەکات و لەو گەشتەدا گەورەیی و رێز پەیدا دەکات.

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی داڵ لەسەر کۆڵانان هاتە خوارەوە، واتە پاشا لەو کۆڵانەدا دادەبەزێت و نیشتەجێ دەبێ.

ئەگەر دیتی خەڵکی ئەو کۆڵانە داڵەکەیان کوشت، واتە پاشای وڵاتەکە لەسەر کورسییەکەی دەهێنرێتە خوارەوە، یانیش دەمرێت. ئەگەر دیتی داڵ ئەوی گرت، واتە لەپەنای پاشادا دەپارێزرێت.

ئەگەر دیتی داڵ شتێکی لە دەم و دەنووکی خۆی دەرهێنا و دای بەو، ئەوا بەقەدەر ئەو شتە، پاشا بەخشیشی دەداتێ.

تعليقات