خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ داس-داسوو-داسووکە:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی داسی بەدەستەوەیە. واتە کەرەستە و هۆکارێک، یان شتێکی دەست دەکەوێت کە پارەی پێ پەیدا دەکات.ئەگەر بینی بە داس، مەرەزەی درۆێنە دەکرد، واتە ماڵ و سامان و ڕزق و ڕۆزی بە زەحمەت دەست دەکەوێت.
ئەگەر داسەکەی شکا یان لەناو چوو، واتە ماڵ و سامانەکەی کەم دەبێتەوە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر داسی زێڕین، یان زیوینی بەدستەوە بوو، واتە لەماڵی حەرام، شتێکی دەست دەکەوێت.
Comments
Post a Comment