خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دادوەر:

ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر دیتی بووە بە دادوەر-قازی و خۆی ئەهلی ئەوە نەبوو، نیشانەی ئەوەیە تووشی بەڵایەک دەبێت و سەروەت و سامانەکەی لەدەست دەدات.
بەڵام ئەگەر بینەری خەوەکە زانا بوو، واتە دەبێتە دادوەر.
دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر لەخەویدا بینی بووە بە دادوەر، واتە دەگاتە پلە و پایەی زاناکان.
ئەگەر دادوەرێکی نەناسراوی بینی، نیشانەی ئەوەیە لە گەڵ خوداوەندا دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر لەخەویدا بینی دادوەر حوکمی بەسەردادا، ئەوا لە بێداریشدا و بەڕاستی، ئەوە ڕوو دەدات.
ئەگەر دیتی دادوەر بە چاوی سۆزەوە لێ ڕۆانی، نیشانەی ئەوەیە سوودی پێدەگات.
ئەگەر بە ڕق و تووڕەییەوە سەیری کرد، نیشانەی خەم و مەینەتییە.

تعليقات