خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ داخکردنی جەستە:

 خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ داخکردنی جەستە:

ئیبن سیرین دەڵێ: داخکردنی جەستە لەخەودا، نیشانەی پەیداکردنی خەزێنە و سەروەت و سامانە.
ئەگەر دیتی شوێنی داخکراو بە لەشیەوە هەیە، بەو ئەندازەیە خەزێنە و سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت. بەڵام ئەگەر ئەو سەروەت و سامانەی لە ڕێگای خێر و لەڕێی خودا خەرج کرد، لەسزای خودا بەدوور دەبێت بەڵام ئەگەر لە شەڕ و خراپەکاریدا خەرجی کرد، واتە تووشی عەزابی خودا دەبێت. ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لە شوێنی داخکراوەوە، خوین و زووخاو دەهاتە دەرەوە، واتە لە خزمەتی پاشادا دەمێنێتەوە.
ئەگەر خوێن و زووخاوی لێ نەدەهات، واتە هیچ شتێکی لەلایەن پاشاوە پێناگات.
دانیاڵ پێغەمبەر و ئیبراهیمی کرمانی دەڵێن: ئەگەر بینی کەسێکی داخ کرد، یان کەسێک ئەوی داخ کرد، نیشانەی قسەی پیس و ناشرینە، یان تۆمەت دەخەنە پاڵی.
ئەگەر بەهۆی شتێکەوە ئەویان داخ کرد، نیشانەی دین و دنیایەتی.
هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: داخکردن، ڕوونکردنەوەی کارەکانی پاشا بەیان دەکات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: داخکردنی ئاگرین، بەربەستی کێو و سەرقاڵبوونی لەشکر و سوپای پاشایە.

تعليقات