خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەسبێحات-یادکردنەوەی خودا:
ئیبن سیرین دەڵێ: تەسبێحات کردن لە خەودا، ملکەچییە بۆ فەرمانی ڕەوا.
ئەگەر بینی لە خەویدا تەسبێحی پێیە، ئەوا تووشی خەم و مەینەتییەک دەبێت، بەڵام خێر و چاکەی تێدایە بۆی.
ئەگەر بینی بە تەسبێح شوکری خودای دەکرد، واتە ئیمانەکەی بەهێز دەبێت و سامانێکی دەست دەکەوێت.
ئەگەر والی وڵات ئەو خەوەی بینی، ئەوا ئاوەدانی و دەسەڵات پەیدا دەکات.
Comments
Post a Comment