خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەرزە-تەزرە:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەرزە-تەزرە:

ئیبن سیرین دەڵێ: تەرزە لە خەودا، عەزاب و سەختی دونیایە، مەگەر تەرزەکە کەم بێ.
ئەگەر لە کاتی وەرزی خۆیدا لە خەویدا تەرزەی بینی، ئەوا نیشانەی ڕزق و ڕۆزی و نیعمەتە بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە، بەڵام بینینی لە کاتێک کە وەرزی خۆی نەبوو، ئەوا نیشانەی خەم و مەینەتییە بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تەرزە لە خەودا، پێنج واتای هەیە.
یەکەم: بەڵا. دووەم: دوژمنایەتی. سێیەم: لەشکر و سوپا. چوارەم: وشکەساڵی. پێنجەم: نەخۆشی.

تعليقات