خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێڵاوی قاپ قاپ-پاپوچ:

 خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێڵاوی قاپ قاپ-پاپوچ:

جۆرە پێڵاوێکە لە ژێرەوە تەختەیە و لەسەرەوە سێرمێکە.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا بینی کە سۆل یان قاپ قاپی هەبوو، واتە خەڵکی باسی چاکەی دەکەن و پیایدا هەڵدەڵێن.
ئەگەر سۆلەکەی سپی بوو، واتە لەلایەن کەسێکی گەورەوە سوودی پێدەگات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی سۆل لە خەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: ستایش و ئافەرین. دووەم: خێر و بەرەکەت. سێیەم: پێگە و پلە و پایە و ڕێز.

تعليقات