گەورەترین دۆزینەوەی شوێنەواری ئاشوورییەکان لە شاری موسڵ+وێنە:

 گەورەترین دۆزینەوەی شوێنەواری ئاشوورییەکان لە شاری موسڵ+وێنە:


تیمێکی شوێنەوارناسی ھاوبەشی ئەمریکی و عێراقی ھەشت دیواری ڕازەوەیان بە تابلۆ دۆزیەوە کە مێژووەکەی بۆ ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشای ئاشووری سەنحاریب (٧٠٥—٦٨١پ.ز). ئەم دۆزینەوە یەکێکە لە دەرگاکۆنەکانی شاری نەینەوا پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری.

تیمێکی شوێنەوارناسی ھاوبەشی ئەمریکی و عێراقی هەشت دیواریان دۆزێتەوە کە مێژووەکەیان بۆ ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کە نوێنەرایەتی دیمەنەکانی شەڕی سەردەمی پاشاکانی ئاشوور دەکەن لە شاری موسڵ لە باکووری عێراق.

ئەم دۆزینەوە لە شوێنی شوێنەواری دەروازەی ئەلمەسقە روویداوە کە یەکێکە لە دەروازە دێرینەکانی شاری مێژوویی نەینەوا کە ئەمڕۆ شاری موسڵی لێیە.

مێژووی دیوارەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشای ئاشووری سەنحەریب_سەنحاریب (٧٠٥-٦٨١ پێش زایین).

پاشا سەنحەریب_سەنحاریب شاری نەینەوای دروستکرد کە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری بوو، کۆشکێکی دروستکرد کە تایبەتمەندی جیاوازی تێدابوو.

لەسەر دیوارە دۆزراوەکان، وێنەی سەربازێک کە خۆی بۆ تەقاندنی تیرێک ئامادە دەکات، هەروەها دار و ڕووەکی وەک دارخورما، بە وردی نەخشێندراوە.






تعليقات