خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێشکەوتن-بەپێشکەوتن:

 خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێشکەوتن-بە پێشکەوتن:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لە کارە ئایینیەکەیدا لە کەسێکی تر پێشکەوت، وەکوو خوداپەرستی و سەردانی ماڵی خودا و شەڕ لە پێناوی خودا و دەستکەوتەکان و ئەوەی وەکوو ئەوانە وایە، ئەوا لە دوواڕۆژدا ڕزگاری دەبێت و لەلای خودا پاداشتی دەدرێتەوە.
ئەگەر کەسێکی تر لە کاری دونیاییدا بەپێش کەوت، واتە گەورەیی و ڕێز و حورمەت و سامان پەیدا دەکات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بەپێشکەوتن لە خەودا، لە کارە خێر و باشەکان، نیشانەی خێر و چاکەی هەردوو دونیایە.
ئەگەر بینی بەپێشکەوت لە کاری شەڕ و خراپەدا، ئەوا نیشانەی خراپی هەردوو دونیایەتی.

تعليقات