بەشی سی و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، غەریزە یان پاڵنەری جنسی (Libido):

بەشی سی و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، غەریزە یان پاڵنەری جنسی (Libido):


غەریزە واتە ئارەزووی جنسی بە هۆی کارێکی تایبەتییەوە کە لە ڕێگەی فیترەتەوە ئەنجام دەدرێت و بەبێ ئەوەی کە ئەو هەستە لەمەوپێش دەستەمۆ کرابێت، بۆ نموونە مژینی مەمکی دایک لە لایەن منداڵەوە کردارێکی جنسییە.

(ئەم بیردۆزە فرۆیدییە لە ڕۆانگەی ئیسلامەوە بە چەند بەڵگەیەکی ژیری و زانستی بەرپەرچ دراوەتەوە)، (١) (٥)، هێلانە دروست کردنی پەلەوەر، هەوڵ و کۆششی مێش هەنگوین و تەنینی تاڵ لە لایەن جاڵجاڵۆکەوە، کرداری غەریزەی جنسین.

غەریزە یان پاڵنەری جنسی لەوانەیە لە لای هەر کەسێک واتایەک ببەخشێ و بۆ مەبەستێک ئەنجام بدرێ، بەڵام هەموو ئەو مەبەست و مەرامانەش لە دوای چێژ وەرگرتن و هاوخەوی دەبێت لەگەڵ ڕەگەزی پێچەوانەدا، واتە ئامانجەکە چێژ وەرگرتنە بۆ مەبەستێکی تایبەت کە بە گشتی لە دوو ئامانجدا چڕ دەبێتەوە.

گرنگترین غەریزەکانی مرۆڤ بریتین لە دوو شت:

یەکەم: غەریزەی مانەوەی بوونی خۆی.دووەم: مانەوە و زۆربوونی ڕەچەڵەک.

واتە هەرکەس یەکەمجار خۆی خۆشدەوێت و دەیەوێت زیندوو بمێنێتەوە، ئینجا پێیخۆشە هاووێنەی زۆر کات و لە وەچەی خۆی داکەوێتەوە.

بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو غەریزەی سەرەوە، مرۆڤ پێویستی بە دوو شتە:

یەکەم: بۆ مانەوەی غەریزەی بوونی خۆی پێویستی بە خواردن هەیە.

دووەم: چونکە غەریزەی جنسی هەیە پێی خۆشە لەگەڵ ڕەگەزی پێچەوانەی خۆی، کۆبێتەوە و وەچەی نوێ بنێتەوە.

مرۆڤی (نێر و مێ) هەر کاتێ غەریزەی جنسی ڕازی بکات، دەست بە چێژی تایبەتی دەکات کە ئەوەش هۆیەکی سەرەکییە بۆ دەستەمۆبوونی ڕەگەزی پێچەوانە کە ژنە، چونکە کاتێ کە مێرد (جووت بوونی-ئاوێزانی) لە گەڵ ژندا کرد، تامی ئاوەکەی دەچێتە ناو گشت شادەمار و ئەندامەکانی، لەبەر ئەوە غەریزەی جنسی یان شەهوەت کە بە زاراوە زانستییەکەی (لیبیدۆ)ی پێ دەڵێن هەمان هێزە کە دوو گیانداری نێر و مێ بۆ لای یەکدی ڕادەکێشێ.

غەریزەی جنسی لە ڕاستیدا بە هۆی هۆڕمۆنەکانی نێر و مێیەوە (سپێرم و تۆو-توخم)ەوە پەیدا دەبێت، لە بەر ئەوە مەیلی جنسی لە لاویدا لە ژنان و پیاو بە توندی دەردەکەوێ، بەڵام لە پیریدا تەنها لە ڕەگەزی پیاودا دەمێنێتەوە و لە ڕەگەزی ژندا لاواز دەبێت و وردە وردە لەناو دەچێت.

(١) بڕوانە کتێبی فرۆید لە تەرازوی ژیریدا، نووسینی محەممەد مەلا سالح شارەزووری.



تعليقات