کورتە باسێک لە سەر “پیکاب تراک” یان “سەیارەی باری” (بەشی ١)

کورتە بابەتێک لە بواری “پیکاب تراک” یان “سەیارەی باری” ئەم بابەتە هەندێک بواری تەکنیکی دەخاتە ڕوو کە هەر سەیارەیەک یان ماشینێک کێشی تایبەتی خۆی هەیە.


هەروا نییە کە بتوانیت بارێکی گران لە سەیارە/ماشینێکی بچووک بنێت، ئەمە دەبێتە هۆکاری لە باڵانس دەرچوون و کارەسات لێ کەوتنەوە.
بە واتاێکی تر هەر بارهەڵگرێک یان سەیارەیەک یان ماشینێک توانایی وهێز و کێشی تایبەتی خۆی هەیە، کە ئەگەر لەوە زیاتر کێشی لە سەر دا بنرێت دەبێتە هۆی کارەساتی هاتووچۆ وکارەسات لێ کەوتنەوە، زۆر مەترسیدار دەبێت بۆهاژووشتن یان کاتی لێخۆڕین. 
تەنانەت ئەگەر خاوەنی ئەو پیکابە بارهەڵگرە، پێ وابێت کە ئەمە ئاسایە! لە ڕووی یاسایەوە ئەمە کارێکی نایاساییە. وێنەیەک وەک ڕوونکردنەوە دا دەنێین و…هتد.
هەر ماشێنێک /سەیارەیەک جۆرە مەکینەیەکی تایبەتی /ئینجێنی هەیە هەندێکیان دیزڵ هەندێکیان گازواییلی و بەنزینین، بۆ بارهەڵگرتن بە پێ سیلەندرو گەورەیی “مەکینەی ئینجین” کێشی تایبەتی بۆ دانراوە، بەڵام بە گشتی مەکینەی دیزڵ بە هێزترە لە (گازواییل و بەنزین)، مەکینەی ئینجین هاوشێوەی سەیارەکانی دیکە سووتەمەنی بەکار دێنێت، بۆ وێنە “داج رام” براننین، یان١٥٠٠،٢٥٠٠،٣٥٠٠،٥٥٠٠هەیە کە ئەمە بەپێ ژمارەکانیان تواناکانیشیان دەگوڕدرێت ،هەندێک لە تواناکانی داج رام٢٥٠٠.

تعليقات