هێزیکی ئەمریکی چەند مووشەکێکیان ئاراستەی حەشدی شەعبی کرد و سەر چیای خورماتوویان پێ چۆل کردن.

ھێزێکی ئەمریکی چەند مووشەکێکیان ئاراستەی چیای خورماتوو کردووە بۆ ئەوەی کە حەشدی شەعبی سەر چیایەکە چۆل بکەن.


ھێزێکی ئەمریکی لە سنووری شارەدێی زنانەی سەر بە شای کفری جێگیر کران و لە یەکەمین کرداریشیاندا، چەند مووشەکێکیان ئاراستەی چیای خورماتوو کردووە تاوەکوو هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە چیایەکەدا جێگیر کراون، ئەو ناوچەیە ”چۆڵ بکەن“.
“لەم ڕێکەوتەوە ٢٣/١/٢٠١٩ ھێزێکی ئەمریکی لە سنووری زنانە جێگیر کراون و بنکەیەکیان دروست کردووە و لەو بنکەیەدا دەمێننەوە”.
لە سنووری زنانە، تیرۆریستانی داعش بوونیان هەیە و جموجۆڵیان بەردەوامە.
ئەو ھێزەی ئەمریکا لە سنووری زنانەوە چەند مووشەکێکیان ئاراستەی چیای (ھەنجیرە) لە خورماتوو کردووە کە حەشدی شەعبی لەسەر چیایەکە لە دوای داگیرکردنی خورماتوو لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ تێیدا جێگیر کراون، بەڵام دوای ئاراستەکردنی مووشەکەکان، هێزەکەی حەشدی شەعبی کەم بوونەوەیان پێیەوە دیارە.

شارەدێی زنانە دەکەوێتە ناوەندی ناوچەی داودەی سەر بە شاری خورماتووەەوە، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە، لە رووی ئیدارییەوە ناوچەکە خراوەتە سەر شاری کفرییەوە. 

تعليقات