لە کاتی سەرهەڵدانی گرووپێک لە ناو شاری مووسڵ دانیشتوانی کورد ژمارەیان زۆر کەم بووەتەوە و ئەو شارە کوردییە لە کوردستان دوور دەخرێتەوە.
دانیشتووانی كوردی شاری مووسڵ دووپاتیی دەڵێن رێژه‌ی كورد له شاری مووسڵ کەم بووەتەوە.
به‌شێك لە کوردانی شاری مووسڵ به رۆژ له مووسڵ كارده‌كه‌ن و به شه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
کاتی خۆی كورد به يه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كييه‌كانى شارى مووسڵ هه‌ژمار ده‌كرا.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئامارى پێكهاته‌كان له مووسڵ، كه به‌ريتانييه‌كان له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانيى ئاماده‌يان كردووه، ژماره‌ى كورد له مووسڵ ١٧٩ هه‌زار و ٨٢٠ كه‌س بووه، جگه له ٣٠ هه‌زار كوردى ئێزدى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به گوێره‌ى ئامارى دەوڵەتی داگیرکەری عوسماني له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا كورد له مووسڵ ١٢٢ هه‌زار كه‌س بوونه و کوردانی ئێزدييه‌كانيش ١٠ هه‌زار كه‌س.
Comments
Post a Comment