دوای ئەوەیکە داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن وڵاتی ئینگلیزەوە رەد کرایەوە، ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، بە ناوی “فارۆق مورادیان”، دوای ئەوەیکە داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن وڵاتی ئینگلیزەوە رەد کرایەوە، ڕادەستی ئێران کراوەتەوە .


هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، دوای ئەوەیکە لە لایەن وڵاتی ئینگلیزەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە ، دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، بە ناوی “فارۆق مورادیان”، دوای ئەوەیکە داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن وڵاتی ئینگلیزەوە رەد کرایەوە، ڕادەستی ئێران کراوەتەوە و لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمەوە دەستبەسەر کراوە.

فاروق مورادیان لە ڕێکەوتی (١٦ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٧ی سێپتامبر ٢٠١٨) و دوای ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران دەستبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەسەر چارەنووسی ناوبراو بە دەست نەکەوتووە.

ناوەندە حکوومیەکانی ئێران بە بنەماڵەی ئەو گەنجە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەیان ٤ ساڵ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو ئیزنی چاوپێکەوتنی ئەم کوڕە بەند کراوە نەدراوە بە بنەماڵەکەی.

سەرچاوە: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ

تعليقات