بەشی دووەمی ئەستیرە و هەسارە ناسی؛ "هەسارەکان":

هەسارەکان وەک زەوی تەنی دامرکاون نە ڕووناکی پەخش دەکەن نە گەرمی.

هەسارەکان وەک زەوی تەنی دامرکاون نە ڕووناکی پەخش دەکەن نە گەرمی، بە هۆی ئەو تیشکەی خۆرەوە کە دەکەوێتە سەریان ڕووناک دەبنەوە و دەینێرنەوە، دووری نێوان خۆر و هەسارەکان لە (٥٨ ملیۆن کم) تاوەکوو(٥٩٠٠ ملیۆن کم) لە خولگەی جیاوازدا بە دەوری خۆر دەخولێنەوە کە بریتین لە: (عەتارد، زوهرە، زەوی، مەریخ، موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس، نیپتۆن).
بۆ دوو کۆمەڵە دابەش دەکرێن:
ئەلف- چوار هەسارەی یەکەم(عەتارد، زوهرە، زەوی. مەریخ) بە هەسارەکانی ناوەوە یان (هەسارە تاوەرییەکان) ناو دەبرێن، چۆن لە خۆر نزیکن. پێکهاتەکەیان تاوەرییە و قەبارەیان بچووکە. زەوی لە هەرسێ هەسارەکەی تریان گەورەترە تیرەکەی(١٢٧٥٨)کم و تاکە هەسارەیە کە "ژیانی" لەسەرە. ئەم هەسارانە "مانگیان" کەمە، زەوی یەک مانگی هەیە و مەریخیش دوو مانگی هەیە و عەتارد و زوهرەش بێ مانگن.
بە- هەسارە دوورەکان یان هەسارە گازییەکان وەک( موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس، نیپتۆن) لە شێوەی گازی و قەبەن. نیپتۆن کە هەسارەیەکی بچووکی ئەم کۆمەڵەیە، تیرکەی چوار جار بە قەد تیرەی زەوی دەبێت. مانگیان زۆرە (موشتەری٦١ مانگ و زوحەل ٤٦، مانگ و ئۆرانۆس ٣٠ مانگ و نیپتۆن ١٧،  مانگ) یان هەیە.
تێبینی:
* لە ڕۆژی ٢٠٠٦/٢٤/٠٨ پلۆتۆ لە پۆلێنی کۆمەڵەی خۆر لادراوە، لەبەر بچووکی قەبارەکەی، قەبارەی هەسارەی پلۆتۆ لە پێنج یەکی قەبارەی زەوی بچووکترە. 

تعليقات